جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ھەفتەیەک لە ھەوڵی پەیوەندیکردنن بە سەرکردایەتی ڕوسیاوە، بەڵام ھیچ بایەخێک نادەن بەو بابەتە.
کێربی ئاماژەی وەکردووە، سزاکان ھیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ.

ھەفتەی ڕابردووش کێربی ڕایگەیاند، لوید ئوستن وەزیری بەرگری ئەمریکا، ھەوڵی داوە پەیوەندیی بکات بە سێرگێی شۆیگۆ وەزیری بەرگری ڕوسیا، بەڵام لایەنی ڕوسی وەڵامی پەیوەندییەکانی نەداوەتەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش پنتاگۆن ھەوڵی پەیوەندیکردنی داوە بە ڤالیری گیراسیمۆف، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕوسیاوە، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی روسیا لەئۆکراین، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.