دەیڤید ماڵباس سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، خەمڵاندنەکانی زیانی جەنگی ئۆکراین، ئەو تێچوونە ئابورییە زۆرانەی جەنگ  ناگرێتەوە کە وڵاتەکە دابینکردووە، بەڵکو تەنھا ئەو زیانانەیە کە بەر ژێرخانی ئابوری وڵاتەکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەھۆی بەردەوامبوونی جەنگەکەوە، چاوەڕواندەکرێت زیانەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت.

باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیا حکومییەکان دووچاری کورتھێنانێکی دارایی قورس بوونەتەوە، لە ئێستادا کار لەسەر پلانی بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی ئابوری ئۆکراین دەکەن.

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، تا ئێستا بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلاریان بەخشیووە بە ئۆکراین، لەپێناو بەردەوامبوونی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکانی وەک نەخۆشخانە و کارمەندانی کەرتی گشتی ئەو وڵاتە.