جیهان

"دیدیێ ڕیندرز " کۆمسیاری دادی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاندووە، لە کۆی پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا لە جیھان، تەنھا ڕێژەی لە ١٠٪ی لەلایەن وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بلۆککراوە کە بڕەکەی ٢٤ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە، جگە لەوەش وڵاتانی یەکێتیەکە بڕی ١٠ ملیار دۆلاری تر لە سامانی ڕووسیایان بلۆککردووە لە نێویاندا کەشتی و ڤێلای سەرماریەدار و بازرگان و ئەو لێپرسراوانە ھەیە کە پەیوەندییان بە کرملینەوە ھەیە.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ڕووسیا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا بەھۆی سزاکانی وڵاتانی ڕۆژئاواوە، نزیکەی ٣٠٠ ملیار دۆلاری بانکی ناوەندی ڕووسیا لە جیھاندا بلۆککراوە و مۆسکۆ بە نیازە ڕێکاری یاسایی بۆ ئەو مەبەستە بگرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە شەوی سێشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، کەمال کلیچدارئۆغڵو رایگەیاند ئەردۆغان بەنیازە ھەڵبێت بۆ ئەمریکا ئەگەر لە ھەڵبژاردنەکاندا شکستی ھێنا.

پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا، ئەو تۆمەتانەیان رەتکردەوە و ئۆمەر جەلیک وتەبێژی پارتەکە کیلیچدارئۆغڵوی بە ئەنجامدانی "ھەڵمەتێکی بوختانکردن" تۆمەتبار کرد.

دواتر ئیمرێ یڵماز، ئەندامی باڵای جەھەپە، چەند بەڵگەنامەیەکی بڵاوکردەوە کە گوایە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکا بلاوکراوەتەوە و گواستنەوەی بڕی ١٠.٨ ملیۆن دۆلار پیشاندەدات لە ماوەی نێوان ئەیلوولی ٢٠١٤ و تەمموزی ٢٠٢٠.

لەسەر بەڵگەنامەکان ناوی ئەو دوو دامەزراوەیەی تورکیا ھەیە کە گواستنەوەی پارەکان ئەنجام دەدەن بە ناوەکانی Turgev  وEnsar، کە دوو دامەزراوەی نزیکن لە رەجەب تەیب ئەردۆغان. ئیسرا ئەلبایراک کچە گەورەکەی ئەردۆغان لە یەکێکە لە بەڕێوەبەرەکانی دامەزراوەی . Turgev

لە وتەکانیدا کیلیچدارئۆغڵو دەڵێت، "ئەوان دەیانەوێت لەم وڵاتە ھەڵبێن کە بەبێ یاسا وێرانیان کردووە بەرەو ئەمریکا بۆ ئەوەی پەنا بۆ یاسا ببەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوان سەرقاڵی دانانی بناغەن بۆ دامەزراوەیەک. ھاوڵاتییەکی ئەمریکی دەکەنە سەرۆکی دامەزراوەکە، بەڵام بەڕێوەبردنی ڕاستەقینەی دامەزراوەکە ھی ئەندامانی بنەماڵەی ئەردۆغانە."

پێشتر سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەندامانی پەرلەمانی پارتەکەیدا، کیلیچدارئۆغڵو قسەکانی خۆی ئاراستەی بەرپرسانی حکومەت کرد کە "تێوەگلاون لە تاواندا".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی کرملین بڵاویکردەوە، پوتن و ماریۆ دراگی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا رەوشی ئۆکراین و قەیرانی خۆراک و کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتانی ھەژار تاوتوێ کردووەو پوتن ئامادەیی پیشانداوە بەشدارییەکی گەورە بکات  لە دەستپێشخەرییەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی خۆراک لە جیھاندا کە لە ئێستادا نیشانەکانی دەرکەوتوون، بەمەرجێک ئەو سزایانە لەسەر وڵاتەکەی ھەڵبگیرێن کەبەھۆی جەنگی ئۆکراینەوە بەسەریدا سەپێنراون.

پوتن جەختیشی کردەوە، روسیا ئامادەیە بەردەوامی بدات بە ھەناردەکردنی غاز بۆ ئیتاڵیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەقەکەرەکە کەسێکی تەمەن ١٨ ساڵە و لە ھێرشەکەدا خوێندنگەی ڕۆبی سەرەتایی لە شاری یوڤاڵدێ کردووەتە ئامانج و لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە. لێکۆڵەران دەڵێن تۆمەتبارەکە دەمانچەیەکی دەستی و تفەنگێکی نیمچە ئۆتۆماتیکی AR-١٥ی پێبووە.

گومان دەکرێت ئەو ھەرزەکارە لە سەرەتای ھێرشەکەدا تەقەی لە داپیرەی کردبێت و میدیا ناوخۆییەکانیش باس لەوە دەکەن کە رەنگە خوێندکاری ئامادەیی بووبێت لە ناوچەکەدا.

سەرۆکی پۆلیسی شاری یوڤاڵدێ، پیت ئاریدۆندۆ رایگەیاند رووداوی تەقەکردنەکە رۆژی سێشەممە سەعات ١١:٣٢ بە کاتی ئەمریکا روویداوە، و لێکۆڵەرانیش دەڵێن تەقەکەرەکە بەتەنیا کردەوەکەی ئەنجامداوە.

گرێگ ئابۆت، پارێزگاری تەکساس ناسنامەی تەقەکەرەکەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند ناوی سەلڤادۆر رامۆس-ە. یەکێک لەو کەسە پێگەیشتووانەی کە کوژراوە مامۆستایەک بووە، کە لە میدیاکانی ئەمریکادا بە ئیڤا میرێلێس ناسێندراوە. 


قوتابخانەی ڕۆب سەرەتایی وانە بە خوێندکارانی پۆلی دووەم و سێیەم و چوارەم دەڵێتەوە، کە تەمەنیان لە حەوت ساڵەوە تا ١٠ ساڵ دەبێت. نزیکەی ٥٠٠ خوێندکار لە قوتابخانەکەدا دەخوێنن کە زۆرینەیان ھاوڵاتی ئیسپانین و نزیکەی ٨٥ میل (١٣٥کم) لە ڕۆژئاوای شاری سان ئەنتۆنیۆ دوورە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای کۆریای باشور بڵاویکردەوە، کۆریای باکور سێ مووشەکی بالیستی بە ئاڕاستەی دەریای خۆرھەڵات تاقیکردۆتەوە و یەکێکیان کیشوەر بڕ بووە و ئەوانەی تر کورت مەودا بوون. 

وەزارەتی بەرگری ژاپۆنیش رایگەیاندووە، یەکێک لەو مووشەکانە بە ئاڕاستەیەکی نائاسایی رۆشتووە و کۆریای باکور بەردەوامە لە پەرەدان بە توانا ئەتۆمییەکانی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئیدانەی ئەو تاقیکردنەوەیەی کردووە و داوای لە "پیۆنگ یانگ" کرد دانوستان پەیڕەو بکات. 

تاقیکردنەوە مووشەکییەکەی کۆریای باکوریش ھاوکات بوو لەگەڵ کۆتایی سەردانەکەی "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا بۆ وڵاتانی ئاسیا، کە ژاپۆن و کۆریای باشوری بەسەرکردەوە بە مەبەستی روبەڕوبوونەوەی مەترسییەکانی چین و کۆریای باکور.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەکەی شاری ئابادان لە پارێزگای خوزستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٧ی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانیان لەئارادایە، چونکە تا ئێستا دیار نییە چەند کەسی تر لە ژێر داروپەردی روخاوی باڵەخانەکە ماونەتەوە.

داواکاری گشتیی پارێزگای خوزستانیش رایگەیاند، حسێن عەبدولباقی خاوەنی باڵەخانەکە لە کاتی روداوەکە لەناو باڵەخانەکە بووە و گیانی لەدەستداوە.

رۆژی سێشەممە باڵەخانەیەکی ١١ نھۆمی لە شاری ئابادان بەھۆکارێکی نادیار، داڕما و روداوەکەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر سەرۆکی روسیا "لە واقیع تێبگات" ئەگەری دۆزینەوەی ڕێگەیەکی دیپلۆماسی بۆ ململانێکان ھەیە.

زێلێنسکی لە لێدوانێکیدا بۆ ئامادەبووان لە کۆڕبەندی ئابووری جیھانی لە داڤۆس رایگەیاند، ئۆکرانیا شەڕ دەکات تا ئەو کاتەی ھەموو خاکەکەی وەربگرێتەوە.

سەرۆکی ئۆکراین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە مۆسکۆ سەربازەکانی بکشێنێتەوە بۆ ئەو ھێڵانەی کە لە شوێنی خۆیان بوون پێش ئەوەی روسیا لە ٢٤ی شوبات دەست بە لەشکرکێشی بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەنگە ئەوە ھەنگاوی یەکەم بێت بەرەو گفتوگۆکان"، دەشڵێت، روسیا لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئۆکرایندا ماوەیەکی زۆرە یاری دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی لەشکرکێشیی سەربازیی وڵاتەکەی، کە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و باسیانی لە ھەرێمی کوردستان گرتەوە، زیاتر لە ١٠٠ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.

رۆژی سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی پێکدادانەکانیان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، چوار ئەفسەر و سەربازێکیان کوژراوە و دوو سەربازی تریشیان بریندار بوون، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری و فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە شرناخ سەردانی  ھێزەکانی وڵاتەکەیان کرد و بەشێک لە ھێزەکانیشیان لە نزیک سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بایدن" لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر تایوان وەکو خۆی بەردەوامە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر نەھاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی "بایدن" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندبوو، ئەگەر چین ھێرش بکاتە سەر تایوان، لە ڕووی سەربازییەوە بەرگری لە تایوان دەکەن.

لەلایەکی تریشەوە، ڕۆژنامەی "واشنتۆن ئێکزامینەر"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و چین بکەونە جەنگێکی گەورەوە بەھۆی تایوان، ئەمریکا شکست دەھێنێت و سیاسەتی دەرەوەی زۆرێک لە وڵاتانیش لە بەرژەوەندی "بەیجینگ" دەگۆڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات "ھەسەدە"، ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ھەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ھیچ گۆڕانێکی ستراتیژیی بەسەر دابەشکردن و بڵاوبوونەوەی ھێزە نێودەوڵەتییە گەرەنتیکەرەکان، لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا نەھاتووە و نمایشکردنی ھێزی داگیرکەر لە لایەن تورکیاوە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی لێدانە لە سەقامگیریی و ھەوڵدانە بۆ چالاککردنەوەی پاشماوەکانی داعش.

ھەسەدە ڕاشیگەیاند، ھێزەکانیان ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی ھەڕەشە کرداریی و چاوەڕوانکراوەکانی تورکیا لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سوریا دەکەن و لەگەڵ ھێزە نێودەوڵەتییە گەرەنتیکەرەکانیش زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی ئێران ڕایگەیبڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئێف ٧ی چینی بووە و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری "ئەسفەھان" کەوتووەتە خوارەوە و ئەرکی ڕاھێنانی لەسەر تەقەکردن ھەبووە.

لە ئێران کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە زۆر دووبارە دەبێتەوە و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆرینەی فڕۆکەکان بەر لە شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ کڕدراون و ھیچ چاکسازییان تێدا نەکراوە. 

لە مانگی شوباتی ڕابردووشدا فڕۆکەیەک لە جۆری ئێف ٥ خۆی کێشا بە دیواری خوێندنگەیەکدا لە شاری تەبرێز و بەھۆیەوە ٢ فڕۆکەوان و کەسێکی تر گیانیان لە دەستدا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، گۆرینەوەی دیلەکان بابەتێکی مرۆیی و بڕیارێکی سیاسییە و بە پشتگیری نێودەوڵەتی سەرکەوتوو دەبێت ، گرنگیشە فشار لەسەر روسیا دروست بکرێت بۆ ئەوەی دیلەکان لەگەڵ ئۆکراین ئاڵوگۆر بکات.

ڕاشیگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕووسیاوە، تا ئێستا مۆسکۆ لە ڕێی زیاتر لە ٢ ھەزار موشەکەوە نزیکەی ھەزار و ٥٠٠ ھێرشی موشەکیی دژی ئۆکراین ئەنجامداوە و ھەفتەکانی داھاتووش جەنگەکە سەختتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رۆبەرت ھابیک" وەزیری ئابوری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ڕەزامەندی دەدات لەسەر قەدەغەکردنی ھاوردەی نەوتی ڕووسیا،  بەڵام ئەو قەدەغەیە کاریگەری ئەوتۆی بۆ سەر ڕووسیا نابێت، چونکە بەھۆی بەرزی نرخی نەوتەوە دەتوانێت داھاتێکی زۆری دەستبکەوێت، ئەگەر بڕێکی کەمتریش بفرۆشێت.

لە بەرامبەردا، "سێرگی لاڤرۆڤ" وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین، ئەگەر پەیوەندییە ئابورییەکاینان لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا بپچڕێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی دووشەممە، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی کە ١٠ نھۆمە، بەشێکی ڕووخا و لانیکەم ٨٠ کەس کەوتنە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە.

سادق جەعفەری چێگێنی، داواکاری گشتی ناوچەکە بە کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی وتووە "١٠ کەس کە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لەم ڕووداوەدا، لەنێویاندا سەرۆک شارەوانییەکانی ئێستا و پێشووی شارەوانی ئابادان، ژمارەیەک کارمەندی شارەوانی و ئەوانەی سەرپەرشتی ئەم پڕۆژەیەیان کردووە، دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە"ن

بەرپرسانی ئێران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، رەنگە بەشەکانی دیکەی بیناکە داڕووخێن و داواشیان لە خەڵک کرد لە نزیک شوێنەکە کۆنەبنەوە.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی فریاکەوتنی دەوڵەت بە رایگەیاند، رەنگە ھێشتا نزیکەی ٥٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردبێت.

لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەھۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی بازرگانی ١٧ نھۆمی لە تارانی پایتەخت لەکاتی ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک، گیانیان لەدەستدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کوژرانی ئەفسەر و سەربازەکانیشیان، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری و فەرماندەی سوپای تورکیا لە شرناخ سەردانی  ھێزەکانی وڵاتەکەیان کرد و بەشێک لە ھێزەکانیشی لە نزیک سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە)ش رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردودا ١٩ سەربازی تورکیایان کوشتووە و چوار سەربازی دیکەشیان بریندار کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەکە پشتی بە چەند سەرچاوەیەک لە FBI بەستووە و دەڵێت، گومانلێکراوەکە کە کەسێکی عێراقییە دانی بەوەدا ناوە کە ویستوویەتی لە رێگەی تیمێکەوە کە سەر بە داعش بوون، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆرج بوش تیرۆر بکەن.

زانیارییەکان لەبارەی گومانلێکراوەکان لە رێگەری چاودێریکردنی پلاتفۆرمی نامەناردنی واتس ئەپ بەدەست کەوتوون و گومانلێکراوی سەرەکی ناوی شیھاب ئەحمەد شیھابە.

بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی فۆربێس، گومانلێکراوەکە وتویەتی، لە دوای لەشکرکێشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، جۆرج بوش ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتی عێراقی کوشتووە.

لەنێو ئەو بەڵگانەی دەست FBI کەوتوون، تۆمارێکی ڤیدیۆییە کە لەلایەن شیهاب گیراوە و تیایدا ماڵی جۆرج بوش دەردەکەوێت.

رۆژنامەی فۆربێس نوسیویەتی، شیھاب ھاوڵاتییەکی عێراقییە و لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە ئەمریکا ژیاوە و داواکاری پەنابەری پێشکەش بە ئەمریکا کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...263264265266267...416