رۆژی دووشەممە، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و بازرگانی کە ١٠ نھۆمە، بەشێکی ڕووخا و لانیکەم ٨٠ کەس کەوتنە ژێر دار و پەردووی باڵەخانەکە.

سادق جەعفەری چێگێنی، داواکاری گشتی ناوچەکە بە کەناڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی وتووە "١٠ کەس کە تۆمەتبارن بە تێوەگلان لەم ڕووداوەدا، لەنێویاندا سەرۆک شارەوانییەکانی ئێستا و پێشووی شارەوانی ئابادان، ژمارەیەک کارمەندی شارەوانی و ئەوانەی سەرپەرشتی ئەم پڕۆژەیەیان کردووە، دەستبەسەر کراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە"ن

بەرپرسانی ئێران و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەڵێن، رەنگە بەشەکانی دیکەی بیناکە داڕووخێن و داواشیان لە خەڵک کرد لە نزیک شوێنەکە کۆنەبنەوە.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی فریاکەوتنی دەوڵەت بە رایگەیاند، رەنگە ھێشتا نزیکەی ٥٠ کەس لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردبێت.

لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە بەھۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی بازرگانی ١٧ نھۆمی لە تارانی پایتەخت لەکاتی ھەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک، گیانیان لەدەستدا.