ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی داڕمانی باڵەخانەکەی شاری ئابادان لە پارێزگای خوزستان گیانیان لەدەستداوە بۆ ١٦ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٧ی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانیان لەئارادایە، چونکە تا ئێستا دیار نییە چەند کەسی تر لە ژێر داروپەردی روخاوی باڵەخانەکە ماونەتەوە.

داواکاری گشتیی پارێزگای خوزستانیش رایگەیاند، حسێن عەبدولباقی خاوەنی باڵەخانەکە لە کاتی روداوەکە لەناو باڵەخانەکە بووە و گیانی لەدەستداوە.

رۆژی سێشەممە باڵەخانەیەکی ١١ نھۆمی لە شاری ئابادان بەھۆکارێکی نادیار، داڕما و روداوەکەش ناڕەزایەتی دانیشتوانی شارەکەی لێکەوتەوە.