جیهان

دەستەی فڕۆکەوانی شارشتانی نیپاڵ ئاشکرایکرد، دوای رۆژێک لە کەوتنەخوارەوەی، پارچەکانی ئەو فڕۆکەیە دۆزرایەوە کە لە ناوچەیەکی شاخاوی کەوتەخوارەوە، لە کۆی ٢٢ سەرنشینیش تائێستا تەرمی ١٤یان دۆزراونەتەوە و گەڕان بە دوای سەرنشیەکانی تریشدا بەردەوامە.

ئەو فڕۆکەیە لە رێگەیدا بووە بۆ شارۆچکەی بوخارای گەشتیاری و ٤ گەشتیاری ھندی و ٢ ئەڵمانی و ١٦ نیپاڵی ھەڵگرتوە کە سیانیان تیمی فڕۆکەوانین، لە نێو سەرنشینەکانیشدا حەوتیان ژن بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە لوتکەکەدا کە حەوت سەعاتی خایاندووە، "کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری و  "میرال ئەکشنەر" و "عەلی باباجان" و "ئەحمەد داود ئۆغلو" و چەند سەرکردەیەکی تر ئامادەی بوون و لوتکەکەش دوور لە چاوی راگەیاندنەکان بەڕێوەچوو. 

"ئەحمەد داود ئۆغڵۆ" سەرکردەی پارتی داھاتووش لە کۆبوونەوەکە داوای کردووە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پابەند بن بە وادەیەکی دیاریکراوەوە بە مەبەستی دیاریکردنی کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، تاوتوێی دروستکردنی ھاوپەیمانییەکیش کراوە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی داھاتوو لە تورکیا.

سێیەم لوتکەی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا سێ مانگ لەمەوبەر لە "ئەنقەرە" بەڕێوەچوو، ئەو لایەنانە ھەوڵدەدەن بیروڕاکانیان یەکبخەن و کاندیدێکی ھاوبەشیان ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لەپێناو شکستھێنان بە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی لێپرسراوانی ئێران، کەشتییەکە لە دورگەی کیش لە کەنداو دەستیبەسەردا گیراوە و بەپێی زانیارییەکان ھەوڵدراوە بگەیەندرێتە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو. 

ئاماژە بەوەشکراوە،  تیمی کەشتییەکە کە لە ٩ کەس پێکھاتبوون دەستگیرکراون و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە قامیشلۆ رایگەیاند، سەعات ٥ و ٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمرۆ فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکیان لە گوندی ( سیکرکا)ی سەر سنوری تورکیا کردووەو بەھۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوەو سیانی تریش برینداربوون.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتن ئەنجامدا و سەربارەت بە رەوشی باکوری سوریا، رایگەیاند، ھێرشەکانی یەپەگە و پەکەکە لە باکوری سوریاوە بەردەوامە بۆ سەر وڵاتەکەی و رێککەوتنەکەی ٢٠١٩ش جێبەجێنەکراوە بۆ دروستکردنی ناوچەی پاککراوە لە گروپە چەکدارەکان، بۆیە وڵاتەکەی ناچارە بۆ دابینکردنی ئاسایش لەم ناوچانە ھەنگاو بنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەردۆغان رایگەیاند، بۆ پاراستنی سنورەکانیان لە ھەڕەشە و مەترسی یەپەگە و پەکەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام دەدەن.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فراکسیۆنی پەرلەمانیی پارتەکەی سەرۆکی پێشووی ئۆکراین لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، پۆرۆشینکۆ دوو جار لە دەروازەیەکی سنووری لەگەڵ پۆڵەندا ڕاگیراوە، لەکاتێکدا لە ڕێگادا بووە بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پەرلەمانی ناتۆ.

میدیاکانی ئۆکراین بڵاویانکردەوە، پۆرۆشینکۆ مۆڵەتێکی پێبووە کە رێگەی پێدەدات گەشت بکات، بەڵام بەھۆی "کێشەی تەکنیکی" نەیتوانیوە سنوورەکان ببڕێت.

فراکسیۆنی سەر بە پارتەکەی سەرۆکی پێشووی ئۆکراین رایگەیاند: "پۆرۆشینکۆ ھەموو مۆڵەتە فەرمیەکانی وەرگرتبوو بۆ جێھێشتنی وڵاتەکە و مۆڵەتەکانی پەسەند کرابوون."

بڕیار بوو پۆرۆشینکۆ ژمارەیەک کۆبوونەوە لە ئاستی باڵا لە ڤیلنیۆس ئەنجام بدات، لەنێویاندا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی لیتوانیا، گیتاناس ناوسێدا. ھەروەھا ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاربوو بەشداری کۆبوونەوەیەکی پارتی گەلی ئەوروپا بکات لە شاری رۆتەردام.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دژی ھەر جۆرە رێکارێکی سەربازیی و بەکارھێنانی ھێزن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان، لەسەر خاکی وڵاتێکی تر و بە ئەزموون دەرکەوتووە بەکارھێنانی ھێزی سەربازیی، ھاوکار نابێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان، بە پێچەوانەوە لێکەوتەی خراپی دەبێت.

وتیشی، لەگەڵ تورکیا لە دانوستانەکانی ئەستانە، رێککەوتوون لەسەر رێزگرتن و یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سوریا، داواشیکرد وڵاتانی دۆست و دراوسێی ئێران دانوستانی بنیادنەر بکەن و لەو بارەیەوە تاران ئامادەی نێوەنگیرییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راوێژکاری ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیمانۆێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئۆلاڤ شۆڵتس راوێژکاری ئەڵمانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان لەگەڵ ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئەنجامداوە و داوایان لێ کردووە لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆببێتەوە و گفتوگۆی راستەوخۆ و جددی ئەنجام بدەن.

جەختیشیان لە راگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکراین و چوونەدەرەوەی ھێزەکانی روسیا لە خاکی ئەو وڵاتە کردووەتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی کۆشکی کرملینیش، روسیا ئامادەیە دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ  ئۆکراین بکاتەوە، بەڵام ھیچ ئاماژەیەک بە گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان پوتن و زیلینسکی نەکراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزەکەی روسیا رایگەیاندووە، مۆسکۆ پێوەر و رێکاری زۆر قورسی ھەیە بۆ بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی و کاتێک ھەڕەشە لەسەر بوونی ئەو وڵاتە ھەبێت ئەگەری بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی ھەیە، بەڵام لە جەنگێکی ھاوشێوەی ئێستای ئۆکراین، پەنا ناباتە بەر بەکارھێنانی ئەو چەکە.

"ئەندریە کیلین" رەتیشیکردەوە روسیا مەدەنییەکان بۆردوومان بکات و وتی، دەنگۆی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە شاری "بوچا"ی ئۆکراین تەنھا پڕوپاگەندەیە. 

دەستەی ئەرکانی سوپای ئۆکراینیش رایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکانی روسیا لە شاری "سیڤرو دونێتسک" لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین بەردەوامە و ژێرخانی سەربازیی ھێزەکانی ئۆکراین دەکەنە ئامانج. وەزارەتی بەرگری روسیاش رایگەیاندووە، لە دۆنێتسک و لۆھانسک زیاتر لە ١١ ھەزار مینیان لە پاشماوەکانی نازییەکان و ھێزەکانی ئۆکراین پوچەڵکردۆتەوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو ناوچەیەی ھێرشی سەربازیی چڕنووک-قووفڵی تێدا بەڕێوەدەچێت، بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانیاندا تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە سەربازێک لە ھێزی پیادەی سوپای تورکیا کوژراوە و سەربازێکی تریش برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لەشکرکێشییەکی نوێی لە ھەرێمی کوردستان لەژێر ناوی "چڕنووک-قووفڵ" لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرپرسانی نیپاڵ بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، فڕۆکەی جۆری "تارا ئایر" لە شارۆچکەی گەشتیاری پۆخارا کە نزیکەی ١٢٥ کم لە رۆژئاوای کاتماندۆی پایتەختەوە دوورە، بەرز بووەتەوە و بەرەو جۆمسۆم ڕۆیشتووە کە نزیکەی ٨٠ کم لە باکووری رۆژئاواوە دوورە. 

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی نیپاڵ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "یەک ھێلیکۆپتەری گەڕان بەھۆی خراپی کەشوھەوا بەبێ ئەوەی بتوانێت شوێنی فڕۆکەکە بدۆزێتەوە، گەڕاوەتەوە بۆ جۆمسۆم".

راشیگەیاند، "ھەلیکۆپتەرەکان ئامادەن بۆ ئەوەی لە کاتماندۆ و پۆخارا و جۆمسۆمەوە ھەڵبفڕن کاتێک بارودۆخی کەشوھەوا باشتر دەبێت. تیمەکانی گەڕانی سوپا و پۆلیس بەرەو شوێنەکە بەڕێکەوتوون."

بەپێی زانیارییەکان، فڕۆکەکە چوار ھاوڵاتی ھیندی و دوو ئەڵمانی و ١٦ کەسی نیپالی ھەڵگرتووە کە سێ کەسیان تیمی فڕۆکەوانی بوون. ئاماژە بەوەشکراوە، حەوت کەس لەو سەرنشینانە ژن بوون.

بەرپرسێکی ھێڵی ئاسمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاندووە، فڕۆکەکە پێنج خولەک پێش ئەوەی لە جۆمسۆم کە شوێنێکی گەشتیاری و زیارەتی بەناوبانگە بنیشێتەوە، پەیوەندی لەگەڵ تاوەری کۆنترۆڵکردنەکە لەدەستداوە.

فەرمانگەی کەشناسی ئەو وڵاتە رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەوری چڕ لە ئاسمانی ناوچەی پۆخارا-جۆمسۆن بینراوە کاتێک کە فڕۆکەکە لە گەشتەکەیدا بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی حورییەت بڵاویکردەوە، دوای سەردانەکەی ئەمڕۆ شەممە بۆ ئازەربایجان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە فرۆکەیەکدا بە رۆژنامەنوسانی وت، بۆ پاراستنی سنورەکانیان ئۆپەراسیۆنی نوێ ئەنجامدەدەن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە باکووری عێراق و ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن، دەڵێت، لە ئەگەری ھەبوونی بچووکترین ھەڕەشە لە دژیان، بە تووندی وەڵامیان دەبێت.

وتیشی، رازی نابن بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ و دانوستاندنەکان لەگەڵ سوید و فنلەند بۆ ئەو مەبەستە لە ئاستی پێویستدا نەبوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ ھەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا نەنراوە.

ئەردۆغان ئاماژەی بە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوید کرد لەگەڵ ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات، ئەمەی وەک بەڵگەیەک بۆ پشتگیریی سوید لە ھێزە کوردییەکانی سووریا ھێنایەوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی، ئەڵمانیا و فەرەنساش پشتیوانی لە ھێزە کوردییەکانی سووریا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیواشی خواست، بە ھاوکاری لێپرسراوانی سعودیە، رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ لە کەشێکی ئارام و شایستەدا بەڕێوەبچن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چڕنووک-قوفڵ، ئەفسەرێکیان کوژراوە و سەربازێکیشیان بریندار بووە. بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، بەھۆی ھێرشی تورکیاوە بۆ سەر پەکەکە، نۆ گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، پیرۆبایی لە نوێنەرانی گەلی عێراقی دۆست دەکات، بۆ دەنگدانیان لەسەر یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل و بڕیارەکەشی بە مێژوویی ناوبرد.

ئال سادق ئاماژەی بەوەشکردووە، یاساکە ئەڵقەیەکی نوێی ئەو زنجیرە شانازییەی ھەڵوێستە ئازاکانی گەلی عێراقە، بەرامبەر بە دۆسیە چارەنووسسازەکانی نەتەوە موسڵمانەکان.

حزبوڵای لوبنانیش ڕایگەیاند، یاساکە جگە لەوەی پشتیوانییە لە گەلی فەڵەستین و کێشەکەی، لە ھەمان کاتدا ھەنگاوێکی گەورە و سەرەکییە، بۆ وەستانەوە بە ڕووی ھەوڵەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا جیھانییەکان بڵاویانکردەوە، سوپای ڕووسیا لە ھەردوو ناوچەی دۆنێتسک و لوھانسک پێشڕەوی گەورەی کردووە و، زیانی گەورەش بەر ژێرخانی ئابوری ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین کەوتووە.

حاکمی ویلایەتی لۆھانسک ڕایگەیاند، ھێزەکانی ڕووسیا لە پێشڕەویدان، دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک بوو سوپای ڕووسیا گەمارۆی ھێزەکانی ئۆکراینی دابوو لە ناوچەکە.

لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکاریانەش ڤۆلۆدیمیر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، ئۆکراین بەو توانایانەی لەبەردەستیدایە، بەرگری لە وڵاتەکەی دەکات.

پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا لە کاتێکدایە، ماوەیەک لەمەوبەر ھێزەکانی ئۆکراین لە ھێرشێکی پێچەوانەدا ھێزەکانی ڕووسیای ناچار کرد، لە بەشی ڕۆژھەڵاتی ئۆکراین پاشەکشە بکات.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ماوەی سێ مانگە درێژەی ھەیە و ھیچ ئاسۆیەکیش لە ئارادا نییە، بۆ ئەوەی بەم نزیکانە جەنگەکە کۆتایی پێبھێندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...261262263264265...416