جیهان

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی تەندروسی جیھانی، تا ئێستا ڤایرۆسەکە گۆڕانی بەسەردا نەھاتووە کە لە ٢٧ وڵاتی جیھان تۆمار کراوە و تا ئێستاش ھیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستنەداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا راگەیاند، لە چەند مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ سەعات بە تەلەفۆن لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا قسەیان کردووە و پێشی راگەیاندووە کە توشی ھەڵەیەکی گەورە و مێژوویی بووە، کە بڕیاریداوە سوپای وڵاتەکەی ھێرش بکاتە سەر ئۆکراین.

ئاماژەی بەوەشکرد، پوتن بەو بڕیارە وڵاتەکەی گۆشەگیر کردووە و بۆ دەربازبوونیش لەو حاڵەتە رێگەیەکی سەختی لەبەردەمدایە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، روسیا سیستمێکی بەرگری موشەکیی و ژمارەیەک فڕۆکە و ھەلیکۆپتەری جەنگی رەوانەی قامیشلۆ کردووە و گەشتی رۆژانەی ھەلیکۆپتەرەکانی ئەو وڵاتەش لەسەر ئاسمانی مەنبەج زیادیکردووە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە تورکیا رایگەیاند، ھێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەستپێدەکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج رایاگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی، گوندەکانی باکوری خۆرھەڵاتی مەنبەجیان تۆپباران کردووە.

راشیگەیاندوە، نزیکەی ٣ گولە تۆپ ئاڕاستەی ئەو گوندانە کراون و زیانی ماددی زۆریشی لێکەوتۆتەوە، بە تایبەتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچانە.

لەلایەکی ترەوە، بەشێک لە دانیشتوان و ئاوارە عەرەبەکانیش لە تل رەفعەت و ھەرێمی شەھبا و مەنبەج داوا دەکەن، سوپای تورکیا لەو ناوچانە بچێتە دەرەوە، داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتیش دەکەن رێگری لە بۆردومانەکانی تورکیا بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، دوژمنەکانیان ھەوڵ دەدەن لە رێی چالاکی ئینتەرنێتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گەل و حکومەتی ئێران بەگژ یەکدا بکەن و لە ئێستاشدا گەورەترین ھیوای دوژمنان بۆ زیان گەیاندن بە ئێران، پشتبەستنە بە ناڕەزاییەکانی خەڵک، کە ئەوەش ھەڵسەنگاندنێکی ھەڵەیە و شکستیان ھێناوە.

خامنەیی وتیشی، ئەمریکییەکان لە بڕیارەکانیان دژ بە ئێران توشی ھەڵە دەبن چونکە بە وتەی خۆی راوێژ لە ئێرانییە نیشتمان فرۆشەکان وەردەگرن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراین ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەوڵی گواستنەوەی دەیان ملیۆن تۆن گەنمە، بۆئەوەی لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی جیھان.

بەھۆی ھێرشی ڕوسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، ماوەی سێ مانگە نەتوانراوە ھیچ بڕە گەنمێک لەو وڵاتەوەوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی جیھان.

نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسی خۆشی نیشانداوە، لە بەرپابوونی برسێتی و قاتوقڕی لە چەند ناوچەیەکی جیھان، بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەفریقا، کە ساڵانە نیوەی گەنمی ھاوردەکراویان لە ئۆکراین دەکڕن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیھان ڕوبەڕوی مەترسی برسێتی بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی پۆلیسی ئەمریکا رایانگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە کڵێسایەک لە شاری "ئەیمس" لە ویلایەتی "ئایوا" روویدا و بەھۆیەوە ٣ کەس کوژران، پێشبینیش دەکرێت تەقەکەرەکە یەکێک بێت لەو سێ کەسەی کوژراوە. بەر لەو رووداوەش، لە گۆڕستانێکدا لە ویلایەتی "ویسکونسن" لە باکوری ئەمریکا، رووداوێکی تری تەقەکردن روویدا و ٥ کەس برینداربوون. 

لەسەر زیادبوونی ئەو رووداوانەش، "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا داوای کرد فڕۆشتنی چەکی ھێرشبەر لەناو کۆمەڵگەدا بۆ تاک قەدەغە بکرێت و تەمەنی ئەو کەسانەشی رێگەپێدراون بۆ کڕینی چەک لە ١٨ ساڵەوە بۆ ٢١ ساڵ بەرزبکرێتەوە. "بایدن" ئیدانەی کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیرانیشی کرد، کە بە زۆرینەی دەنگ رەتیانکردنەوە یاسای توند بەرامبەر بەکارھێنانی چەک پەیڕەو بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زاخارۆڤا" لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، مۆسکۆ خوازیارە ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی نوێ بۆ سەر باکوری سوریا دەستپێنەکات، چونکە ھەنگاوێکی لەو جۆرە کە رەزامەندی حکومەتی سوریای لەسەر نییە، پێشێلکارییە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی سوریا و ئاڵۆزی و پشێوییەکان لە ناوچەکە زیاتر دەکات.

"زاخارۆڤا" وتیشی، لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا تێدەگەن بە تایبەتی لە سنورەکانیان لەگەڵ سوریا، بەڵام ئەو کێشەیە بە بڵاوکردنەوەی ھێز لەلایەن "دیمەشق"ەوە چارەسەر دەکرێت.

لێدوانەکەی "زاخارۆڤا" لە کاتێکدایە "رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو، شەوێک لەناکاو ھێرش دەکەنە سەر باکوری سوریا و چاوەڕێی مۆڵەت لە کەس ناکەن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پێویست ناکات ھاووڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا سەردانی نوسینگەکانی گەشتیاری بکەن، بەڵکو دەتوانن لە سەر ماڵپەڕی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.

راشیگەیاندوە، ئەگەر بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشکەش بکرێت پێدانی ڤیزا رەتدەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر داواکارییەکانی داھاتوو دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە مانۆڕەکەدا کەشتیوان و فڕکەوانەکان بە شێوەیەکی وەھمی و بۆ مەشقکردن بە دوای ژێردەریایی دوژمندا دەگەڕێن، کاریش دەکەن لەسەر سیستمێکی بەرگری ئاسمانی و لایەنی لۆجستی ھێزە دەریاییەکانیش رێکدەخەن، چەندین راھێنانیش بۆ پێکانی ئامانجەکانیان لە وشکانی و ئاسمانی ئەنجام دەدەن.

دەستپێکردنی ئەو مانۆڕە سەربازییە لە کاتێکدایە کە جەنگی روسیا لە ئۆکراین پێیناوەتە ١٠٠یەمین رۆژەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بینێت ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رێگەگرتن لە ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، ئیسرائیل رێگەچارەی دیپلۆماسی بە باشترین رێگەچارە دەزانێت، بەڵام ئەگەر کۆمەڵی نێودەوڵەتی نەتوانێت لە کاتێکی گونجاودا بە ئامانجەکەی بگات، تەلئەبیب لە دژی تاران بڕیاری خۆی دەدات، وتیشی، مافی ئەوان بۆ بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان و راگرتنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران پارێزراوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بورێل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەندام لە ئاژانسی نێوەدەوڵەتی وزەی ئەتۆم، واتە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیاسایەک دژ بە ئێران، پێچەوانەی پڕۆسەی دیپلۆماسییە و دەبێتە ھۆی ئاڵۆزتربوونی دانوستانەکانی ڤییەننا.

راشیگەیاند، ھەر بڕیارێکی سیاسیی ئەمریکا و ئەو سێ وڵاتە، کاردانەوەی گونجاو، خێرا و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لێدەکەوێتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران، چەند رۆژێکە ئیسرائیل مانۆڕێکی سەربازیی بەرفراوانی دەستپێکردووە و لە نوێترین لێدوانیشدا یائیر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ھۆشداری داوەتە ئێران و رایگەیاندووە، ئەگەر ئێران ھەوڵبدات شەڕ و ئاژاوە لە سنورەکانی ئیسرائیل دروست بکات، ئەو شەڕە لە سنورەکانی خۆیاندا دەبینن.

وەک کاردانەوەیەکیش بۆ ئەو لێدوانە، عەلی باقری کێنی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ئەو وڵاتە لە دانوستانەکانی ڤییەننا رایگەیاند، پێدەچێت ئیسرائیلییەکان تەنھا لە خەوندا ببینن ھێرش دەکەنە سەر ئێران، ھەر کاتیش ئەو خەونەیان بینی، ھەرگیز خەبەریان نابێتەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکاش لە تویتێکدا بڵاویکردووەتەوە، رۆبێرت مالی نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەگەڵ ژەنەڕال کۆریلا فەرماندی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای وڵاتەکەی کۆبووەتەوە و لەبارەی ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەڕەشەکانی ئێران گفتوگۆیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیاکانی ئەمریکا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پلانی داناوە لەم مانگەدا سەردانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بکات و بڕیاریشە لە دەرەوەی سعودیە لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆببێتەوە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بۆچوونی نەرێنی جۆو بایدن لەبارەی ئیدارەی ئێستای سعودیە و محەمەد بن سەلمان نەگۆڕاوە و بە دوور دەزانرێت سەردانی ڕیاز بکات.

بە پێی پلانەکە بایدن سەردانی ئیسڕائیل دەکات و لەگەڵ نەفتالی بینێت، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو ناوچانەی لە ناحیەی زرگان لەلایەن تورکیاوە بۆردوومان دەکرێن، ناوەندی ناحیەکە و گوندەکانی "مەحرمەلە و خەزراوی و باخی بوبی و ئەلبک"ن.

ئەو گوندانەش کە لە تەلتەمر بۆردومان کراون، گوندی عەبوش و دادرە و گوندی تەل شنانی ئاشوری و دەوروبەری سەربازگەیەکی ڕووسیا و ناوەندنی کارەبای تەلتەمرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵێکی ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ پێدانی چوار فڕۆکەی بێفرۆکەوانی پێشکەوتوو لە چوارچێوەی ئەو ھاوکارییە ٤٠ ملیار دۆلارییەی لەلایەن کۆشکی سپییەوە بۆ ئۆکراین دابین کراوە.

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە توانای ھەیە ٣٠ سەعات بفڕێت و زانیاری ورد لەسەر ئامانجەکانی کۆبکاتەوە.

گرنگترین تایبەتمەندی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئەوەیە توانای ھەڵگرتنی موشەکی "ھێڵ فایەر"ی ھەیە کە ئەمریکا پێشتر بڕیاری دابوو ژمارەیەک لەم موشەکانە ڕەوانەی سوپای ئۆکراین بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی لە "تورکیا"وە بۆ "تورکیە" و داواکەش پەسەند کراوە.

بەم جۆرە ناوی تورکیا لە سەرجەم چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت بە "تورکیە". بە پێی بڕیاری حکومەتی تورکیاش سەرجەم ئەو بەرھەمانەی ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت لەسەریان دەنووسرێت "تورکیە".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیەک لە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایانگەیاند، تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکەیدا بۆ سەر باکوری سوریا دوو ئامانجی سەرەکی ھەیە، ئەوانیش شارۆچکەی "تەل رەفعەت" و "کۆبانێ"ن، بە کۆنترۆڵکردنی ئەو دوو ناوچەیەش تورکیا دەتوانێت ھەردوو شارۆچکەی جەرابلوس و گرێ سپی بەیەکەوە ببەستێتەوە. 

دوو گەورە فەرماندەی مەیدانی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش رایانگەیاندووە، فەرمانکراوە بە فەرماندەکانی یەکەی سوپای نیشتمانی سوریا، کە پشتیوانی تورکیا بکەن لەو ئۆپراسیۆنەدا و ئەوانیش ئامادەییان دەربڕیوە بۆ چوونە پاڵ ھێزەکانی تورکیا. 

"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو، شەوێک لەناکاو ھێرش دەکەنە سەر باکوری سوریا و چاوەڕێی مۆڵەت لە کەس ناکەن، وتیشی، ئۆپراسیۆنەکانیان لە خاکی عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت. 

پێشتریش "نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی دەربڕی لە ئەگەری ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنەی تورکیا، وتیشی، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارامە بە قوڵایی ٣٠ کیلۆمەتر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...260261262263264...416