ڕێکخەری کاروباری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکراین ڕایگەیاند، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەوڵی گواستنەوەی دەیان ملیۆن تۆن گەنمە، بۆئەوەی لە بەندەرەکانی دەریای ڕەشەوە بگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی جیھان.

بەھۆی ھێرشی ڕوسیاوە بۆ سەر ئۆکراین، ماوەی سێ مانگە نەتوانراوە ھیچ بڕە گەنمێک لەو وڵاتەوەوە بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی جیھان.

نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسی خۆشی نیشانداوە، لە بەرپابوونی برسێتی و قاتوقڕی لە چەند ناوچەیەکی جیھان، بە تایبەتی لە وڵاتانی ئەفریقا، کە ساڵانە نیوەی گەنمی ھاوردەکراویان لە ئۆکراین دەکڕن.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی ملیارێک و ٤٠٠ ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیھان ڕوبەڕوی مەترسی برسێتی بوونەتەوە.