چوارچێوەی ھەماھەنگی رۆژی پێنجشەممەی داھاتووی دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە ماوەی نزیکەی ساڵێکە بێ سەرۆکە.

چوارچێوەی ھەماھەنگی بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بۆ یەکلاییکردنەوە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا بە رێککەوتنی سیاسی بڕیاردراوە، رۆژی پێنجشەممەی داھاتوو بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریبکرێت و تێیدا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.

ھاوکات، مەھدی تەقی سەرۆکی فراکسیۆنی بەدر رایگەیاند، دانیشتنی رۆژی پێنجشەممەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بەبێ ھەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە بەڕێوەدەچێت و رێککەوتنە سیاسییەکەی چوارچێوە بە جۆرێکە، لەم ھەفتەیەدا پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.