لە رۆژی یەک شەممەوە کونسوڵخانەی ئەڵمانیا لە ھەولێر دەست بەڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا دەکات
کوردسات نیوز
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
١٬٨٥٤
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پێویست ناکات ھاووڵاتیان بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا سەردانی نوسینگەکانی گەشتیاری بکەن، بەڵکو دەتوانن لە سەر ماڵپەڕی کونسوڵخانەی ئەڵمانیا ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
راشیگەیاندوە، ئەگەر بەڵگەنامەی ناتەواو و ساختە پێشکەش بکرێت پێدانی ڤیزا رەتدەکرێتەوە، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر داواکارییەکانی داھاتوو دەبێت.