روسیا مانۆڕێکی سەربازیی بە بەشداری ٤٠ کەشتی و ٢٠ فڕۆکە دەستپێکرد
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٩٩٩
لە مانۆڕەکەدا کەشتیوان و فڕکەوانەکان بە شێوەیەکی وەھمی و بۆ مەشقکردن بە دوای ژێردەریایی دوژمندا دەگەڕێن، کاریش دەکەن لەسەر سیستمێکی بەرگری ئاسمانی و لایەنی لۆجستی ھێزە دەریاییەکانیش رێکدەخەن، چەندین راھێنانیش بۆ پێکانی ئامانجەکانیان لە وشکانی و ئاسمانی ئەنجام دەدەن.
دەستپێکردنی ئەو مانۆڕە سەربازییە لە کاتێکدایە کە جەنگی روسیا لە ئۆکراین پێیناوەتە ١٠٠یەمین رۆژەوە.