ستێفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا نامەیەکی ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بۆ گۆڕینی ناوی وڵاتەکەی لە "تورکیا"وە بۆ "تورکیە" و داواکەش پەسەند کراوە.

بەم جۆرە ناوی تورکیا لە سەرجەم چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا دەکرێت بە "تورکیە". بە پێی بڕیاری حکومەتی تورکیاش سەرجەم ئەو بەرھەمانەی ڕەوانەی دەرەوە دەکرێت لەسەریان دەنووسرێت "تورکیە".