جیهان

"یوسف حەمود" وتەبێژی سوپای نیشتمانی سوریا کە لە تورکیاوە پشتیوانی دەکرێت رایگەیاندووە، روسیا لە پێگەکانی لە نزیک تەلرەفعەت و مەنبەج و دەوروبەری باشوری کۆبانێ و عەین عیسا بوونی سەربازی پتەوتر دەکات، ھەموو ئەو ناوچانەش ٤٠ کیلۆمەتر لە سنورەکانی تورکیاوە دوورن. 

ئەو وتەبێژە دەشڵێت، لەو کاتەوەی تورکیا باسی لە ئۆپراسیۆنی سەربازی کردووە بۆ سەر باکوری سوریا، حکومەتی سوریا و میلیشیا ھاوپەیمانەکانی ھاوکاری رەوانەی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەکەن، تێبینی فڕۆکە و ھەلیکۆپتەری روسیشیان کردووە لە بنکەیەکی ئاسمانی سەربازی لە نزیک تەلرەفعەت.

 ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی سەر بە دەوڵەتی تورکیاش رایگەیاندبوو، روسیا ھێزی لە باکوری سوریا بڵاوکردۆتەوە و گەڕانی ئاسمانیش بەسەر تەلرەفعەتەوە ئەنجام دەدات و سیستمی بەرگری ئاسمانیشی لە "قامیشلۆ" داناوە. 

پێشتریش ئەنجومەنی سەربازی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاندبوو، ئامادەن ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ ھێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق، بۆ روبەڕوبوونەوەی ھەر ئۆپراسیۆنێکی نوێی تورکیا. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 تەلەڤیزیۆنی رەسمی ئێران رایگەیاند، کە بەرپرسانی ئێران ھەستاون بە لابردنی دوو کامێرای چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئەوەش وەک پارچە کردارێک دژی ئەو لێدوانانەی کە ئاژانسەکە لە دژی تاران دەیدات.

ھەروەھا بەھرۆز کەمال وەندی وتەبێژی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند ، ئێران ناتوانێت ھاوکاری پشکنەرەکانی ئاژانسی وزەی تۆم بکات چونکە وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی نالۆژیک ھەڵسوکەوت دەکات و لێدوانەکانیان نا بەرپرسانەیە ھیچ ھەماھەنگییەکی لەگەڵ ئێراندا نیە.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ھەریەکە لە ئەمریکا و  بەڕیتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا رەخنەیان لە ئێران گرت بەھۆی ئەوەی وەڵامی قایلکەری سەبارت بە بونی یۆرانیۆم بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نەداوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەرەستو تورکمان مەنش سکرتێری ئەنجومەنی ھەماھەنگی بەرەنگاربونەوەی مادە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای بوشەھر رایگەیاند، لە ٢١ی ٣ی ئەمساڵەوە، نزیکەی سێ تۆن ماددەی ھۆشبەر لە ھەموو جۆرەکان لە سنورە وشکانی و ئاوییەکانی بوشەھر دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر لەو ماوەیەدا ٥ باندی گەورەی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان لەناوچوون و ٦٦٠ کەسیش بە تۆمەتی بەکارھێنانی ئەو ماددانە دەستگیرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مێرکڵ لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پشتیوانی بەھێزکردن و بەپەرچدانەوەی سەربازیی دەکات لە دژی ڕووسیا، چونکە وەڵامدانەوەی سەربازی تاکە زمانە کە سەرۆکی ڕووسیا لێی تێدەگات.

ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی ڕووسیای کرد بۆ سەر ئۆکراین و لەو بارەیەوە وتی "ھێرشەکە زۆر دڕەندانە و بێ بەھانەیە و بە ھیچ شێوەیەک یاسای نێودەوڵەتی تیا ڕەچاو نەکراوە".

باسی لەوەشکرد، ھێرشەکە ھەڵەیەکی گەورە و ستراتیژی ڕووسیایە و بە دووریشی زانی لەم دۆخەکە ھیچ ناوبژیوانییەک بکات لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرایندا.

ھەفتەی ڕابردووش مێرکڵ پشتیوانی ھەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی و یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد، بۆ ڕاگرتنی ھێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی سوریا "سانا" بڵاویکردەوە، ئیسڕائیل بە مووشەک چەند خاڵێکی لە ڕیفی باشوری دیمەشق کردووەتە ئامانج و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە بەرپەرچ دراونەتەوە و زۆرینەی مووشەکەکان کەوتونەتە خوارەوە. 

ئاژانسی سانا ڕاشیگەیاند، ئیسڕائیل ھێرشەکەی لە "جولان"ەوە ئەنجامداوە و زیانەکانیش تەنھا ماددی بوون. 

وەزارەتی بەرگری سوریاش ڕایگەیاندبوو، ھێرشە مووشەکییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر خاکی سوریا زیادیان کردووە و ماوەیەک لەمەوبەریش لە ھێرشێکی مووشەکی ئەو وڵاتەدا بۆ سەر باشوری "دیمەشق"ی پایتەخت، ٣ کەس کوژران. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کارین جان پییر" وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گەشتەکەی "بایدن" بۆ سعودیە و ئیسڕائیل لە پێناو بەرژەوەندی گەلی ئەمریکایە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

وتیشی، نزیکەی ٨٠ ساڵە سعودیە ھاوبەشێکی ستراتیژیی ئەمریکایە و پشتیوانی "بایدن" دەکەن بۆ ئەو سەردانە و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ "محەمەد بن سەلمان" جێنشینی ئەو وڵاتە، کە بڕیارە لە مانگی داھاتوو ئەنجامی بدات.

لێپرسراوانی ئەمریکا دەڵێن، گەرموگوڕی لە پەیوەندییەکانی سعودیە و ئەمریکا دروست بووەتەوە و باشکردنی پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتەش لە ئەولەویاتی "بایدن"ە.

بەڵام ژمارەیەک لێپرسراوی ئەمریکی ڕەخنەیان لە سەردانەکەی "بایدن" ھەیە و دەڵێن لە کاتێکدایە کە ھەواڵگری ئەمریکا گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە "محەمەد بن سەلمان" فەرمانی دەرکردووە بە کوشتنی "جەمال خاشقچی" ڕۆژنامەنووسی سعودی لە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨.  

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، قەیرانی کەرتی دانەویڵە بە مەبەستە و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیاشی تۆمەتبارکرد بە ئیستفزازکردنیانیان، لە پێناو لابردنی ئەو سزا نێودەوڵەتیانەی بەھۆی ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون.

وتیشی، ڕووسیا دەستیکردووە بە پارێزگاریکردن لە ھەناردەی خۆراک دوای ئەو گەمارۆیانەی خرانە سەر دەریای ڕەش، بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی بەرھەمی ئۆکراین بۆ جیھان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند ھۆکارێک ھەڕەشە لەسەر کەرتی کارەبا دروست دەکەن و ئەگەر ھەیە ئەمریکا نەتوانێت بڕی پێویست کارەبا بەرھەمبھێنێت، ھەر بۆیە بایدن بڕیاریداوە باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕابگەیەنتێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گرفتەکان ببنەوە.

بایدن بڕیاریشیداوە بۆ ماوەی دوو ساڵ باج لەسەر ھاوردەکردنی ھەندێک پارچەی کارەبایی و یەکەکانی وزەی خۆر ھەڵبگرێت کە لە کەمبۆدیا و مالیزیا و تایلاند و ڤێتنامەوە ھاوردەی ئەمریکا دەکرێن.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر ھۆشداری دراوەتە دانیشتوانی ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای ناوەڕاستی ئەمریکا لە ئەگەری پچرانی کارەبا لەم ھاوینەدا، ئەوەش بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵیەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی نەوتی جیھان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ١٢١ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی تەکساسیش گەیشتە ١٢٠ دۆلار و ٩٩ سەنت. 

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە ھەفتەی رابردوو، رێکخراوی ئۆپیک رەزامەنیدا لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بۆ مانگەکانی تەمموز و ئەیلول، بە بڕی ٦٤٨ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ھاوکات ئاژانسی بلومبێرگ  بڵاوی کردوەتەوە، گەشەی ئابوری بەردەوامە و بەوەش داواکاری لەسەر نەوت زیاد دەکات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج راشیگەیاند، تورکیا ئەو ناوچانە دەکاتە ئامانج کە مەدەنی تێدایە و بەوەش ژیانیان روبەڕووی مەترسی دەکاتەوە. 

ئەو بۆردوومانەش لە کاتێکدایە نیگەرانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لەسەر ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا زیادی کردووە و تورکیا سورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو ئۆپراسیۆنە. 

چەند رۆژێکە سوپای تورکیا ھێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر بەشێک لە ناوچەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەستپێکردووە و ھێرشەکەش زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشور رایگەیاند، سیئۆل و واشنتۆن  هەشت مووشەکیان بە ئاڕاستەی کەناراوەکانی وڵاتەکە تاقیکردۆتەوە، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی توانا و ئامادەییان ھەیە بۆ بە ئامانج کردنی ئەو شوێنانەی کۆریای باکور مووشەکییان لێوە ئاڕاستە دەکات. 

"یون سوک یول" سەرۆکی کۆریای باشوریش کە مانگی رابردوو ھاتۆتە سەر دەسەڵات، بەڵێنیدا بە گرتنەبەری رێکاری توندتر بەرامبەر بە "پیۆنگ یانگ" و وتیشی، لەگەڵ "جۆ بایدن" ھاوتا ئەمریکییەکەی رێککەوتوون لەسەر مەشق و راھێنانی سەربازی ھاوبەش بە ھێزەکانیان.   

دوێنێ کۆریای باکور ەشت مووشەکی کورت مەودای تاقیکردەوە، ئەوەش یەکەمین جار بوو کە ئەو ژمارەیە لە مووشەکی بالیستی تاقیبکاتەوە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایگەیاند، سوید و فنلەنداش لەو مانۆڕە بەشداری دەکەن و ئامانجیان پیشاندانی توانا و یەکگرتوویی ھاوپەیمانییەکەیە.

"مارک میلی" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ئەمریکاش رایگەیاندووە، گرنگە لەگەڵ ناتۆ پاڵپشتی بۆ سوید و فنلەندا لەو مانۆڕەدا دەرببڕن، وتیشی دەریای بەڵتیک رووبەرێکی ئاوی ستراتیژییە و یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیھان.

بڕیاریشە ئەو مانۆڕە لە ١٧ی ئەم مانگە لە شاری "کیل"ی کەناراوی لە ئەڵمانیا کۆتایی بێت. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، سستمی موشەکی ئێم ٢٧٠ ملڕس ، رۆلێکی بەرچاوی دەبێت لە بە ھێزکردنی توانای ھێزە سەربازییەکانی ئۆکراین و روبەروبونەوەی سوپای روسیا  ، ھەر بۆیە بەریتانیا بریاری داوە ئەو سیستمە موشەکییە بداتە ئۆکراین .

ئەم بریارە بە ھەماھەنگی و رێکخستنە لەگەڵ ئەمریکا،  کە ئەویش لای خۆیەوە ناردنی کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراین راگەیاندووە و ھاوکارییەکان موشەکی ھیمارس لە خۆ دەگرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە، ڤلادیمیر پوتن ھۆشداری توندی داوەتە وڵاتانی خۆرئاوا لە پێدانی موشەکی دور مەودا بە ئۆکراین و رایگەیاندوە ، ئەگەر وڵاتانی خۆرئاوا ئەو ھەنگاوە بنێن ، ئەوا مۆسکۆ ناوچەی نوێ لە ئۆکراین دەکاتە ئامانج .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن عەبدوللەھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە  ، ئەوانەی ھەوڵ دەدەن ھانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدەن بۆ ئەوەی لە دژی تاران بڕیار بدات ، بەرپرس دەبن لەو سزایەی وەری دەگرن ، راشیگەیاندووە ، لەگەڵ جۆزێب بۆریل نوێنەری باڵای کاروبار و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی چۆنیەتی بەردەوامیدان و پێشکەوتنی دانوستانەکانی ڤییەننایان کردووە  ، دەشڵێت ،  ئەگەر ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا واقیعی بن ، دەتوانن بگەنە رێککەوتنێکی ئەتۆمی باش و بەھێز و ھەمیشەیی .

وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران ، چەند سەعاتێک پێش دەستپێکردنەوەی کارەکانی  ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە لە ڤییەننا کە تێیدا ئەنجومەنەکە تاوتوێی پرۆژە بریارێکی وڵاتانی خۆرئاوا دەکات لەبارەی ئەو رەخنە و نیگەرانیانەی لەسەر ئێران و پابەندبونەکانی ھەیانە .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەک رۆژ دوای مانۆڕی سەربازیی ھاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشور، کۆریای باکور هەشت موشەکی بالیستی مەودا کورتی لە ناوچەی سۆنانی پیۆنگ یانگەوە ئاڕاستەی کەناراوەکانی خۆرھەڵاتی کۆریای باشور کرد.

بە پێی راپۆرتێکی بلومبێرگ ، لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا و لە سەردەمی دەسەڵاتداری کیم جۆنگ  ئون، ئەوە یەکەمجارە کۆریای باکور لە یەک رۆژدا هەشت موشەک تاقیدەکاتەوە و لە ماوەی ئەمساڵیشدا ٢٤ موشەکی بالیستی تاقیکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤیتاڵی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند، ژمارەیەک تەقینەوە لە ھەردوو ناوچەی دارنێتسکی و دنیبرۆڤسکی لە پایتەختی ئۆکراین روویانداوە، بەڵام ئاماژەی بە زەرەروزیانی تەقینەوەکان نەکرد.

لە لایەکی ترەوە، ئەلیکساندەر سترایۆک سەرۆکی شارەوانیی سیڤرۆدۆنێتسک رایگەیاند، سوپای روسیا ھاتوونەتە ناوەندی شارەکە و چەند ناوچەیەکی سەرەکیان کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام سوپای ئۆکراین لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی شارەکەدایە، ئەوە لە کاتێکدایە وەزارەتی بەرگریی روسیا رایگەیاند بوو، یەکە سەربازییەکانی ئۆکراین لەو شارە کشاونەتەوە، دوای ئەوەی تووشی زیانی گەورە بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...259260261262263...416