ناتۆ مانۆڕێکی دەریایی گەورە بە بەشداری ١٦ وڵات دەستپێدەکات
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٥٣٣
ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایگەیاند، سوید و فنلەنداش لەو مانۆڕە بەشداری دەکەن و ئامانجیان پیشاندانی توانا و یەکگرتوویی ھاوپەیمانییەکەیە.
"مارک میلی" سەرۆکی دەستەی ئەرکانی ھاوبەشی ئەمریکاش رایگەیاندووە، گرنگە لەگەڵ ناتۆ پاڵپشتی بۆ سوید و فنلەندا لەو مانۆڕەدا دەرببڕن، وتیشی دەریای بەڵتیک رووبەرێکی ئاوی ستراتیژییە و یەکێکە لە گرنگترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیھان.
بڕیاریشە ئەو مانۆڕە لە ١٧ی ئەم مانگە لە شاری "کیل"ی کەناراوی لە ئەڵمانیا کۆتایی بێت.