قەیرانی دانەویڵە بە مەبەستە و ڕووسیا بۆ لابردنی سزاکانی سەری دروستیکردووە
کوردسات نیوز
٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
٩٢٢
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتەکەی سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک ئاماژەی بەوەکرد، قەیرانی کەرتی دانەویڵە بە مەبەستە و ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕووسیاشی تۆمەتبارکرد بە ئیستفزازکردنیانیان، لە پێناو لابردنی ئەو سزا نێودەوڵەتیانەی بەھۆی ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بەسەر ڕووسیادا سەپێندراون.
وتیشی، ڕووسیا دەستیکردووە بە پارێزگاریکردن لە ھەناردەی خۆراک دوای ئەو گەمارۆیانەی خرانە سەر دەریای ڕەش، بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی بەرھەمی ئۆکراین بۆ جیھان.