ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ پوتن ئەنجامدا و سەربارەت بە رەوشی باکوری سوریا، رایگەیاند، ھێرشەکانی یەپەگە و پەکەکە لە باکوری سوریاوە بەردەوامە بۆ سەر وڵاتەکەی و رێککەوتنەکەی ٢٠١٩ش جێبەجێنەکراوە بۆ دروستکردنی ناوچەی پاککراوە لە گروپە چەکدارەکان، بۆیە وڵاتەکەی ناچارە بۆ دابینکردنی ئاسایش لەم ناوچانە ھەنگاو بنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەردۆغان رایگەیاند، بۆ پاراستنی سنورەکانیان لە ھەڕەشە و مەترسی یەپەگە و پەکەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام دەدەن.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.