لە لوتکەکەدا کە حەوت سەعاتی خایاندووە، "کەمال کڵچدار ئۆغڵۆ" سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری و  "میرال ئەکشنەر" و "عەلی باباجان" و "ئەحمەد داود ئۆغلو" و چەند سەرکردەیەکی تر ئامادەی بوون و لوتکەکەش دوور لە چاوی راگەیاندنەکان بەڕێوەچوو. 

"ئەحمەد داود ئۆغڵۆ" سەرکردەی پارتی داھاتووش لە کۆبوونەوەکە داوای کردووە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن پابەند بن بە وادەیەکی دیاریکراوەوە بە مەبەستی دیاریکردنی کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، تاوتوێی دروستکردنی ھاوپەیمانییەکیش کراوە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی داھاتوو لە تورکیا.

سێیەم لوتکەی شەش پارتە ئۆپۆزسیۆنەکەی تورکیا سێ مانگ لەمەوبەر لە "ئەنقەرە" بەڕێوەچوو، ئەو لایەنانە ھەوڵدەدەن بیروڕاکانیان یەکبخەن و کاندیدێکی ھاوبەشیان ھەبێت بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا، لەپێناو شکستھێنان بە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار.