محەمەد کازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، پیرۆبایی لە نوێنەرانی گەلی عێراقی دۆست دەکات، بۆ دەنگدانیان لەسەر یاسای بە تاوان ناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل و بڕیارەکەشی بە مێژوویی ناوبرد.

ئال سادق ئاماژەی بەوەشکردووە، یاساکە ئەڵقەیەکی نوێی ئەو زنجیرە شانازییەی ھەڵوێستە ئازاکانی گەلی عێراقە، بەرامبەر بە دۆسیە چارەنووسسازەکانی نەتەوە موسڵمانەکان.

حزبوڵای لوبنانیش ڕایگەیاند، یاساکە جگە لەوەی پشتیوانییە لە گەلی فەڵەستین و کێشەکەی، لە ھەمان کاتدا ھەنگاوێکی گەورە و سەرەکییە، بۆ وەستانەوە بە ڕووی ھەوڵەکانی ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسڕائیل.