وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، لەو ناوچەیەی ھێرشی سەربازیی چڕنووک-قووفڵی تێدا بەڕێوەدەچێت، بۆمبێکی چێندراو بە ھێزەکانیاندا تەقیووەتەوە و بەھۆیەوە سەربازێک لە ھێزی پیادەی سوپای تورکیا کوژراوە و سەربازێکی تریش برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

سوپای تورکیا لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە لەشکرکێشییەکی نوێی لە ھەرێمی کوردستان لەژێر ناوی "چڕنووک-قووفڵ" لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەستپێکردووە.