تورکیا: ١٠٠ گەریلای پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی چڕنوک-قوفڵدا کوژراون
کوردسات نیوز
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢
٩٠٥
خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی لەشکرکێشیی سەربازیی وڵاتەکەی، کە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و باسیانی لە ھەرێمی کوردستان گرتەوە، زیاتر لە ١٠٠ گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان کوژراون.
رۆژی سێشەممە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەھۆی پێکدادانەکانیان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، چوار ئەفسەر و سەربازێکیان کوژراوە و دوو سەربازی تریشیان بریندار بوون، خوڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری و فەرماندەکانی سوپای تورکیا لە شرناخ سەردانی ھێزەکانی وڵاتەکەیان کرد و بەشێک لە ھێزەکانیشیان لە نزیک سنورەکانی ھەرێمی کوردستان بەسەر کردەوە.