جیهان

ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنوریی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ شاری مەریوان رایگەیاند، لە سێ بۆ چوار ساڵی داھاتوودا ژمارەی خاڵەکانی  پشکنین و چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنورییەکان زیاد دەکەن و بەتەواوەتی سنورەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بودجەیەک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێران تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بواری روبەڕوبونەوەی قاچاخی کاڵا، ھەوڵی بێ وچان دەدەن و رێگەنادەن کاڵا سەرەکییەکانی وەک ئاژەڵ و رۆن و مریشک و ئارد لە سنورەکان ببرێنە دەرەوە، جەختیشیکردەوە، ئەوە ھێڵی سورە و بەتوندی روبەڕوی قاچاخچیانی ئەو جۆرە کاڵایانە دەبنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەزاری چەند شایەتحاڵ و ئەفسەرێکی سوریا بڵاویکردەوە، تائێستا روسیا لانیکەم ٥٠٠ چەکداری لەناو ریزەکانی سوپای سوریا بردووە بۆ شەڕی ئۆکراین، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارانە لە رێی بنکەی سەربازیی حمێمیمەوە گوازراونەتەوە بۆ روسیا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، موچەی ئەو چەکدارانە لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ١٥٠٠ دۆلاری ئەمریکییە و بەڵێنیشیان پێدراوە دوای کۆتاییھاتنی ئۆپراسیۆنەکە پاداشت بکرێن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زروان میلانۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا رایگەیاند، نوێنەری وڵاتەکەی لە ناتۆ رادەسپێرێت  بەنەخێر دەنگ بدات بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ . 

ھەرچەندە پەرلەمانی کرواتیا پشتیوانی بۆ بەئەندامبوونی ھەردوو وڵاتەکە لە ناتۆ راگەیاندوە، بەڵام  سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند، پشتیوانی ئەو دوو وڵاتە ناکات تاکو گۆڕانکاری لە یاسای ھەڵبژاردنی بۆسنەو ھەرسک نەکرێت و یاسایەکی نوێ دادەڕێژرێت کە رێگەخۆش بکات نوێنەری کرواتییەکان پۆستی حکومی وەربگرن.

سەرۆکی کرواتیا وتیشی، ھەڵوێستەکەی دژایەتی سوید و فینلەندا نیە بەڵکو لە پێناو کرواتیادایە.

لەچەند رۆژی رابردووشدا رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دژایەتی وڵاتەکەی بۆ بەئەندامبوونی سوید و فینلەندا لە ناتۆ راگەیاند بە پاساوی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە داڵدەی تیرۆریستیانیان داوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بریارە لەو سەردانەدا بایدن پێنج دۆسیەی گرنگ تاوتوێ بکات ، کە گرنگترینیان زیادکردنی سزاکانی سەر روسیاو گۆرانکارییەکانی ناوچەکانی دەوروبەری زەریای ھێمن و ھندی و نزیکترکردنەوەی ھاوپەیمانەکان و بە ئەندامبونی سیئۆلە لە دیالۆگی ستراتیژی ئەمنی ( کواد) کە ھاوپەیمانێتییەکی نارەسمیە لە نێوان ئەمریکا و ژاپۆن و ئوستراڵیا و ھندستان .

سەردانەکەی بایدن بۆ کۆریا و ژاپۆن یەکەم سەردانیەتی بۆ ئاسیا لەو کاتەی پۆستەکەی وەرگرتوە و بریاریشە لەگەڵ سەرۆکی ھەڵبژێرداوی کۆریای باشور و سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆببێتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیلینسکی دوای رەزامەندی کۆنگرێسی ئەمریکا بە پێشکەشکردنی گوژمەیەکی تری ھاوکاری بە بڕی ٤٠ ملیار دۆلار  بە وڵاتەکەی رایگەیاند، پاراستنی ئاسایشی ئۆکراین واتای پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی خۆرئاوایە دژی ھەر قەیران و جەنگێکی تری روسیا.

وتیشی، ھێزەکانی ئۆکراین لە پێشڕەوی بەردەوامدان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی خارکیڤ، بەڵام ھێزەکانی روسیا فشارەکانیان لەسەر دۆنباس چڕکردۆتەوە و بەبێ زیادەڕەوی بووە بە دۆزەخ.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سەرۆکایەتی فەرەنسا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە ، دوای چەند رۆژێک لە چاوەروانی  ، ئەمرۆ حکومەتەکەی بۆرن رادەگەیەندرێت و رۆژی دوو شەممەش یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەرێوەدەچێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ، ئیلیزابێس بۆرنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دیاریکرد  ، ئیلیزابێس بۆرن لە ساڵی ١٩٦١ لە باوکێکی روسی و دایکێکی فەرەنسی لە دایکبوە  ، یەکەم ژنە کە دوای ٣٠ ساڵ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وەربگرێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، رەئیسی لە سەردانەکەیدا بۆ ورمێ لەگەڵ ئەنجومەنی ئیداری ئەو پارێزگایە دەبێتەوەو لە کێشە و کەموکوڕییەکان دەکۆڵێتەوە، دواتریش ژمارەیەک پڕۆژەی تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و پیشەسازی و وەبەرھێنان و کەرتی تەندروستی بەسەر دەکاتەوە و بودجە دابین دەکات بۆ ئەو پڕۆژانەی راگیراون.

رەئیسی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بەنداوی پیرانشاری بەسەرکردەوە و نەخۆشخانەیەکیشی لەو شارە کردەوە، دواتر سەردانی پێترۆکیمیایی مەھابادی کرد و جەختی لە گرنگی گەشەپێدانی ئابووری و پیشەسازی مەھاباد کردەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆربەندی پێداچونەوەی کۆچی نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند ، وڵاتەکەی لە ھەوڵدایە بۆ گەراندنەوەی یەک ملیۆن ئاوارەی سوریی بۆ وڵاتەکەیان و سەرجەمیشیان بە خواستی خۆیان و بەپارێزراوی دەگەرێندرێنەوە ، وتیشی، دەستپێشخەریان داوەتە عێراق و لوبنان و ئوردن بۆ گەرانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەکانیان .

بەوتەی چاوشئۆغلو، بە ھەوڵی تورکیا لە جێگیرکردنی سەقامگیری لە سوریادا ، لەماوەی رابردوودا ٥٠٠ ھەزار سوری گەراونەتەوە ناوچەکانیان .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای غازی فینلەندا " غازپرۆم" رایگەیاند ، لە رۆژی شەممەوە روسیا ھەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ فنلەندا رادەگرێت  ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی فینلەندا رازی نەبوە پارەی غازی روسی بە دراوی رۆبڵ بداتە مۆسکۆ .

ھاوکات کۆمپانیای غازپرۆمی روسیا راگەیاند، لە سبەینێوە ھەناردەی غاز بۆ فینلەندا رادەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە ، لە ٣١ ی مانگی ئاداردا ، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بریاریدا پارەی ھەناردەی غاز لەو وڵاتانەی ھاورێی مۆسکۆ نین ، بە دراوی روسی "رۆبڵ" وەربگیرێت و لە ئەگەری پابەند نەبونی وڵاتاندا ، ھەناردەی غاز رادەگرن ، لە چەند ھەفتەی رابردووشدا بە ھەمان ھۆکار ھەناردەی غازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا راگرت .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی لەبارەی مەترسی جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراین لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیھان ھۆشداری دەدەن و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش دەڵێت، ڕووسیا بە کۆگاکردنی دانەوێڵە جەنگی سێیەمی جیھانیی بەرپا کردووە.

بە سەرپەرشتی جۆن بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی ئاسایشی خۆراک لە جیھان بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراین بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی خۆراک لە سەرجەم وڵاتانی جیھان. 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکانیش وتی، جەنگی ڕووسیا دژی ئۆکراین قەیرانی برسیەتی و کەمی خۆراکی زیاتر کردووە و ئەگەر ڕووسیا ڕێگە بە ئۆکراین نەدات دەست بە ھەناردەکردنی گەنم بکاتەوە قەیرانی خۆراک چارەسەر نابێت.

ھاوکات ئانالێنا بێیەربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ڕووسیا بە کۆگاکردنی دانەوێڵە جەنگی سێیەمی جیھانیی بەرپا کردووە و بەم جۆرەش دەیەوێت جیھان برسی بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەری زۆر بەھێز ھەیە لە کاتی سەردانەکەی جۆو بایدن بۆ کۆریای باشور و ژاپۆن یان پێش و دوای سەردانەکە، کۆریای باکور تاقیکردنەوەی ئەتۆمی یان موشەکی یان ھەردووکیان پێکەوە ئەنجام بدات. وتیشی، ھەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆ ڕوودانی ھەر ئەگەرێک لە کاتی سەردانەکەیان ڕووبدات.

 بە پێی زانیاری سەرچاوە ھەواڵگریییەکانی کۆریای باشوریش، کۆریای باکور سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام داوە و تەنھا کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە ماوە دیاری بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەلی ئۆکراین بە پاڵپشتی ھاوکارییە ئەمنییەکانی ئەمریکا بەرگرییان لە خاکی وڵاتەکەیان کرد و ڕووبەڕووی ڕووسیا بوونەوە، لە ئەنجامی ئەوەش ئەمریکا باڵیۆزخانەکەی لە "کیێڤ"ی پایتەخت کردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣ مانگ بەھۆی جەنگی ڕووسیا لە ئۆکراین داخرابوو.

باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە "کیێڤ" بڵاویکردەوە، ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، بەڵام ھێشتا ئەو ھۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەریکردووە سەبارەت بە گەشت کردن بۆ ئۆکراین، بەردەوامە. 

بەر لە ئەمریکاش، وڵاتانی تر وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە مانگی ڕابردوو باڵیۆزخانەکانیان لە "کیێڤ" کردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە پایتەخت کشانەوە و ھێرشەکانیان بۆ سەر خۆرھەتی ئۆکراین دەستپێکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی پرسیاری ئایا ھۆکار چیە سوید و فینلاندا داوای بە ئەندامبوونی ناتۆ دەکەن؟ جەیمس دۆرسی ڕایگەیاند، گۆڕانکاریەکی زۆر بنەڕەتی لە ناوچەکەدا ڕویداوە، پێشتر ڕوسیا ڕێزی لە بێلایەنی فینلاند و سوید دەگرت بەڵام بە داگریکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕوسیاوە ئەو دوو وڵاتە چیتر گەرەنتی ئەویان نەماوە ڕوسیا ھێرش ناکاتە سەریان. 

دۆرسی ڕاشێ گەیاند، کەوا نە ڕوسیا و نە ناتۆ نایانەوێت ئەم جنەگەی ئێستا فراوان بێت و بۆیە ڕوسیا کارێکی ئەوتۆی پێ ناکرێت بۆ ڕێگری کردن لە سوید و فینلاند. 

ئایا تورکیا دەتوانێت فشار لەو وڵاتانە بکات؟ لە وەڵامی پرسیاری کوردسات نیوزدا دۆرسی ڕایگەیاند، زەحمەتە وڵاتانی فینلاندا و سوید ئەندامانی پەکەکە و بزوتنەوەی گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.  تورکیا دژایەتی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکات لەبەر ھۆکاری ناوخۆی بە تایبەتی بۆ بەدەخستنی دەنگ لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا.

ھەروەھا ڕاشی گەیاند کەوا ڕۆلی ئەمریکا گرنگ دەبێت لە قایل کردنی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆدا. ئەمریکا چەندین کەرەستەی لە بەردەستە بیدات بە تورکیا وەک فڕۆکەی ئێف ١٦ کە تورکیا زۆر پێوسیتیەتی یاخود گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانیارییەکی کەم لەبارەی تایبەتمەندییەکانی لەیزەرە نوێیەکەوە ھەیە. پوتن باسی یەکێکیانی کرد بەناوی "پێرێسڤێت" کە ناوی جەنگاوەرێکی سەدەی ناوەڕاستی ئۆرتۆدۆکس ئەلێکساندەر پێرێسڤێت بووە.

یوری بۆریسۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ گەشەپێدانی سەربازی لە کۆنفرانسێکدا لە مۆسکۆ رایگەیاند، "پێرێسڤێت" لە ئێستاوە بە شێوەیەکی بەرفراوان جێگیر دەکرێت و دەتوانێت مانگە دەستکردەکان تا ١٥٠٠ کم لە سەرووی زەویەوە بکاتە ئامانج.

وتی، سیستەمی بەھێزتر لە "پێرێسڤێت" بەردەستە کە دەتوانێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ئامێرەکانی تر بسوتێنێت. بۆریسۆڤ ئاماژەی بە تاقیکردنەوەیەکی سێشەممە کرد کە بە وتەی خۆی لە ماوەی پێنج چرکەدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە دووری ٥ کم سووتاندووە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە ساڵی ٢٠١٨دا پەردەی لەسەر مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەر بڕ و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەتۆمییەکانی ژێر دەریا و چەکێکی سەروو دەنگی و چەکێکی لەیزەری لادا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شا عەبدوڵا پاشای ئۆردن لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا و لە میانی دیدارێکی لەگەڵ پەیمانگای ھۆڤەری سەر بە زانکۆی ستانفۆرد رایگەیاند، ئۆردن لە سنورەکانی لەگەڵ سوریا روبەڕوی چەند گرفتێکی ئەمنیی بووەتەوە و بەبەردەوامی دەکرێنە ئامانج، ئاگاداری ئەوەشن کە چ گروپ و لایەنێک لە پشت ئەو ھێرشانەوەیە، وتیشی بەشداری سەربازیی روسیا لە باشوری سوریا مایەی ئارامی و ئاسایش بوو بۆ ئەو وڵاتە و ئێستا کە ھێزەکانی روسیا دەکشێنەوە، پێدەچێت ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە شوێنەکانیان بگرنەوە.

شا عەبدوڵا راشیگەیاند، وڵاتەکەی تاوتوێ ئەو پرسە دەکات، چونکە پێشبینی دەکەن بەو بڕیارە ئاڵۆزییەکانی سەر سنور پەرەبسەنن، ئاشکراشیکرد، ھەوڵێک لە نێوان وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بەبێ ھاوکاری ئەمریکا، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە لەئارادایە و بۆ ئەو مەبەستەش دەستیان بە گفتۆگۆ لەگەڵ ئێران کردووە.

شای ئۆردن بە ئاماژە پێدان بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەمریکا و ئێران لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ھیوای خواست، دانوستانەکان ئەنجامی ئەرێنیان لێبکەوێتەوە بەڵام راگەیاند، لە ئێستادا بەکردار ئەو گەشبینییە بەدی ناکرێت.

بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان لە چەند ھەفتەی رابردوودا، روسیا بەھۆی شەڕی ئۆکراین و پێویستییە سەربازییەکانی، دەستی بە کشانەوەی ھێزەکانی لە سوریا کردووە و لە قۆناغی یەکەمیشدا یەکە تایبەتەکەی روسیا بەناوی ڤاگنەر کە نزیکەی ٢٠٠ سەرباز لەخۆدەگرێت لەگەڵ ژمارەیەک ھەلیکۆپتەر و تانک و زرێپۆش گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.

ئۆردن یەکەم وڵات نییە کە نیگەرانی لە کشانەوەی ھێزەکانی روسیا لە سوریا دەردەبڕێت و مانگی رابردوش میدیای ئیسرائیل لەزاری لێپرسراوانی باڵای وڵاتەکە بڵاویکردەوە، بەجددی نیگەرانی زیادبونی ھێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتەن لە سنورەکانی سوریا و بەوردی بەدواداچون بۆ دەرەنجامەکانی ئەو گۆڕانگاریانە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەک دا بۆ پێشکەشکردنی ٤٠ ملیار دۆلاری دیکە بە ئۆکراین و بڕیاریشە کۆتایی ئەم ھەفتەیە جۆو بایدن پڕۆژەیاساکە ئیمزا بکات بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی کۆنگرێسدا ٨١ ئەندام بە بەڵێ دەنگیاندا و ١١ ئەندامیش بە نەخێر دەنگیان دا کە سەرجەمیان کۆماری بوون. ھەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دابینکردنی ئەو ٤٠ ملیار دۆلارەی بۆ ئۆکراین پەسەند کردبوو.

دوای پێشکەشکردنی ئەو بڕە ھاوکارییە، کۆی گشتیی ھاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێستا دەگاتە ٥٣ ملیار دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...265266267268269...416