روسیا ھەناردەکردنی غاز بۆ فینلەندا رادەگرێت
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
٥٥٨
کۆمپانیای غازی فینلەندا " غازپرۆم" رایگەیاند ، لە رۆژی شەممەوە روسیا ھەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ فنلەندا رادەگرێت ، ئەوەش بەھۆی ئەوەی فینلەندا رازی نەبوە پارەی غازی روسی بە دراوی رۆبڵ بداتە مۆسکۆ .
ھاوکات کۆمپانیای غازپرۆمی روسیا راگەیاند، لە سبەینێوە ھەناردەی غاز بۆ فینلەندا رادەگرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ، لە ٣١ ی مانگی ئاداردا ، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بریاریدا پارەی ھەناردەی غاز لەو وڵاتانەی ھاورێی مۆسکۆ نین ، بە دراوی روسی "رۆبڵ" وەربگیرێت و لە ئەگەری پابەند نەبونی وڵاتاندا ، ھەناردەی غاز رادەگرن ، لە چەند ھەفتەی رابردووشدا بە ھەمان ھۆکار ھەناردەی غازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا راگرت .