جیهان

ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوزی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوەی ھەردوولا بەڕێوەدەچێت، و حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە بەشداری تێدا دەکەن.

بڕیاریشە ھەردوولا لە گفتوگۆکانیان باس لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانی ھەردوو وڵات بکەن، بە تایبەتی کردنەوەی باڵیۆزخانەکان و چەند کاروبارێکی ھەرێمایەتی وەک قەیرانی یەمەن.

لە دوای ساڵی ٢٠١٦وە بەھۆی لە سێدارەدانی نەمر نەمر کەسایەتی شیعەی سعودیە لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕیازەوە، پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و ئێران پچڕاوە، ھەر لەو کاتەشدا باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی سعودیە لە تاران و مەشھەد ڕووبەڕووی ھێرشی خۆپیشاندەرانی ئێرانی بوونەوە و داخراون.

لە ساڵی ٢٠٢١ەوە سعودیە و ئێران چەند خولێکی گفتوگۆیان لە عێراق ئەنجامداوە، ھەردوولاش ئامادەییان نیشانداوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بێنی گانتز" لە وتەیەکیدا ڕایگەیاندووە، ئێران ھەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەرھەمھێنان و دانانی ھەزار ئامێری سەنتەر فیوچی پێشکەوتوو لە جۆری  "ئای ئاڕ ٦" لە ژێر زەوی نزیک "نەتەنز".

وتیشی، ئێران چەند ھەفتەیەک دوورە لە کۆکردنەوەی تەواوی پێداویستییەکان بۆ بەرھەمھێنانی بۆمبی ئەتۆمی، بۆیە باجی وەستاندنی ئێران لە ئێستادا کەمترە وەک لە دوای ساڵێک.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ڕاشیگەیاند، ئێران لە مانگی شوباتی ڕابردوودا دەیویست فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی کەرتی ڕۆژئاوا بکات، بەڵام لە عێراق خراونەتە خوارەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ھێزی دەریایی ئەو وڵاتە لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکی بیانیدا گرتووە کە ھەڵگری ٥٥٠ ھەزار لیتر گازۆیلی قاچاخ بووە و سەرجەم کارمەندانی کەشتییەکەش کە ٧ کەس بوون دەستبەسەر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندە ئەمنییەکان کراون.

سەرەتای ئەم ھەفتەیەش سوپای پاسدارانی ئێران لە کەنداو دەستی بەسەر کەشتییەکەی ھەڵگری سوتەمنیدا گرت و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار ھێزەکانی ئێران لە کەنداو گرفتیان بۆ ھاتوچۆی کەشتییەکان دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەندریە رودینکو" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ئێستادا مۆسکۆ و کیێڤ ھیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوانیاندا نییە، کیێڤ بە کرداری لە پڕۆسەی دانوستانەکان کشاوەتەوە.

ھاوکات "دیمتری پیسکۆڤ" وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، کاتێک جەنگ ڕادەگیرێت کە گوێ لە دەنگی ڕووسیا و داواکارییەکانی بگیرێت. وتیشی، مۆسکۆ دڵنیایە کە سەردەکەوێت و سەرجەم ئامانجەکانی بەدیدەھێنێت لە ئۆپراسیۆنەکەیدا لە خاکی ئۆکراین.

لای خۆشیەوە، "میخائیلو بودولیاک" ڕاوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، مۆسکۆ بەرپرسە لە ئاستەنگ دروست کردن لە دانوستانەکاندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوید و فینلاند پێشتر بەفەرمی داواکاریی بوون بە ئەندامیان لە رێکخراوی ناتۆ پێشکێشکردبوو، بەڵام بەھۆی ڤیتۆی تورکیا کارکردن لەسەر داواکارییەکەیان وەستاوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، تاوەکو فینلاند و سوید ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رادەست نەکەن، پشتگیریان ناکەن بۆ بوون بە ئەندامی ناتۆ.

ئەمڕۆ، ئەردۆغان ڕایگەیاند، با سوید و فینلاند سەردانی تورکیا نەکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی، چونکە پشتگیریان ناکەن بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ تاوەکو ئەندامەکانی پەکەکە رادەست نەکەن.

ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا بە پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری وتووە "ئێمە ئێمە سنوورەکانمان لە ھێرشە چەکدارییەکان دەپارێزین."

ئەردۆغان وتی ھاوپەیمانانی ناتۆ ھەرگیز پشتیوانی تورکیای نەکردووە لە شەڕی دژی پەکەکە و یەپەگە، دەشڵێت "فراوانبوونی ناتۆ تەنیا بۆ ئێمە مانادارە بەڕێژەی ئەو ڕێزگرتنەی کە بۆ ھەستیارییەکانمان نیشان دەدرێت."

تەلەڤزیۆنی دەوڵەتی تورکی تی ئاڕ تی ھابەر ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە سوید و فینلاند ڕەزامەندییان بۆ گەڕاندنەوەی ٣٣ کەس نەداوە کە تورکیا داوای کردبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەو کەسەی ھێرشەکەی ئەنجامداوە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوە داراییەکانی وڵاتەکەی کردوەتە ئامانج، کە پێشتر خۆی تیادا فەرمانبەر بوە و لە کارەکەی دەرکراوە. 

بەپێی زانیارییەکان، زۆرینەی بریندارەکان تەندروستییان ناجێگیرە، دوابەدوای رووداوەکەش ھێرشبەرەکە خۆی کوشتوە.

بەپێی زانیارییەکان دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری رووداوەکە و تا ھۆکاری سەرەکی ھێرشەکە ئاشکرا بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ بەئەندامبوونی فینلەندا و سوید لە رێکخراوی ناتۆ دەربڕی و وتی، بە تەواوی پشتیوانی وەرگرتنی ھەردوو وڵاتەکە دەکەن و پێیان وایە ھاتنی ئەم دوو وڵاتە بۆ ناتۆ ستراتیژی بەرگریی رێکخراوەکەیان بەھێزتر دەکات.

بایدن باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ فینلەندا و سوید ھەماھەنگی دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەک و لە ئێستاشدا لەگەڵ کۆنگرێسی وڵاتەکەی و وڵاتانی ناو ناتۆ کار دەکات تاکو لە نزیکترین کاتدا داواکاریی ھەردوو وڵاتەکە پەسەند بکرێت.

دوای ئەوەی فینلەندا و سوید بۆ رزگاربوون لە ھەر ئەگەرێکی ھێرشی روسیا بۆ سەریان، داواکاریی بەئەندامبوونیان لە ناتۆ خستەڕوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، تاکو ئەم دوو وڵاتە دەست لە پشتیوانی پەکەکە ھەڵنەگرن ئەنقەرە ئامادە نییە بە بەڵی دەنگ بە ئەندامبوونیان بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، زیاتر لە ٢٦٠ سەرباز کە ٥٣ یان بریندارن، لە کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ ڕزگارکراون و لە ئێستاشدا بریندارەکان چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت و ڕەوشی تەندروستی ژمارەیەکیان ناجێگیرە.

لەلایەکی تریشەوە فادیم بۆیچینکۆ سەرۆکی شارەوانی ماریۆپۆل کوژرانی ١٥ ژنی لە سوپای ئۆکراین و کارمەندانی کەرتی تەندروستی لە ناو کۆمەڵگەی ئازۆڤستاڵ ڕاگەیاندووە.

کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵ، کۆتا ناوچەیە کە لە شاری ماریۆپۆل لە ژێر کۆنترۆڵی ئۆکرایندا مابێت و لەلایەن ھێزەکانی ڕووسیاوە گەمارۆدراوە، تا ئێستاش سەدان کەس لەو کۆمەڵگەیەدا ڕزگارکراون و گواستراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی نەمسا ئاماژەی بەوەکرد، بە نیاز نین ھاوشێوەی فینلەندا و سوید داوای بە ئەندامیەتی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" بکەن، چونکە ڕەوشی جوگرافی نەمسا جیاوازە و مێژوویەکی جیاوازیشیان بەراورد بەو دوو وڵاتە ھەیە.

وەزیری دەرەوەی نەمسا وتیشی، ئەوان لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەن نین و لە جەنگیشدا بێلایەنی نییە، ھەر لە سەرەتاشەوە ھەڵوێستیان لە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین روون بووە و بەشداریش بوون لە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا، ئەوەشی لە توانایاندا بێت، ھاوکاری پیشکەشی ئۆکراین دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل، جۆزێب بۆریل لێپرسراوی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیەکە ڕایگەیاند، نەیانتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی زنجیرەیەکی تر سزا بەسەر کەرتی نەوتی ڕووسیادا.

دووپاتیشیکردەوە یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە سزادانی ڕووسیا تا باجی داگیرکارییەکانی بۆ سەر ئۆکراین بدات. وتیشی، دەبێت لەمەودوا یەکێتی ئەوروپا ڕزگاری ببێت لە پشت بەستن بە نەوت و گاز و خەڵوزی ڕووسیا بۆ ئەوەی لە کاتی سزادانی مۆسکۆدا، ھیچ کام لە وڵاتانی یەکێتیەکە زیانیان بەرنەکەوێت.

لێپرسراوەکەی یەکێتی ئەوروپا ئاشکراشیکرد، لە بەردەوامیی ھاوکارییەکانیاندا بۆ ئۆکراین، ٥٢١ ملیۆن دۆلاری تر بۆ دابینکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە تەرخان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەردۆغان" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا جەزائیریەکەی ڕایگەیاند، سوید و فینلەندا ھەڵوێستێکی ڕوونیان بەرامبەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نییە و تیرۆریستان ڕادەست ناکەنەوە.

سەبارەت بە سەردانی وەفدێکی دیپلۆماسی ئەو دوو وڵاتەش بۆ تورکیا "ئەردۆغان" وتی، ئەگەر بۆ ئەوە دێن ڕازییان بکەن لەسەر بە ئەندامبوونیان، باشترە ئەو ئەرکە نەکێشن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزی ئاسمانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەو تاقیکردنەوەیە بە سەرکەوتویی ئەنجامدراوە و مووشەکە نوێیەکە خێراییەکەی پێنج ھێندەی خێرایی دەنگە، تاقیکردنەوەکەش لە نزیک کەناراوەکانی باشوری کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە.

لە ماوەی ڕابردووشدا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، پەرەدان بە سیستمی مووشەکی کە خێراییەکانیان لە خێرایی دەنگ زیاتر بێت پەکی کەوتووە، ئەوەش دوای ئەوەی تاقیکردنەوەی یەکێک لە مووشەکەکانیان شکستی ھێنابوو.

لەسەر ئاستی جیھانیش، ئەمریکا و نەیارەکانی لە جیھاندا ھەنگاوەکانیان بۆ دروستکردنی ئەو مووشەکە نوێیانە چڕ کردووەتەوە و بە نەوەی نوێی چەک دادەنرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیئۆل و واشنتۆن تاوتوێی سەردانێکی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان ھەردوو وڵاتی کۆریا دەکەن و بڕیار وایە جۆو بایدن لە ٢٠ بۆ ٢٢ی ئەم مانگە، سەردانی کۆریای باشوور بکات و چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە بکەوێت، دواتر سەرۆکی ئەمریکا سەردانی شاری تۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن دەکات، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵیی ئەمنیی نێوان ئەمریکا و ئوسترالیا و ھندستان و ژاپۆن دەکات.

ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان ھەردوو کۆریا، بە درێژایی ٢٥٠ کیلۆمەترە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە دروستکراوە، پێشتر چەند سەرۆکێکی ئەمریکا سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە تەندروستییەکان ئاشکرایان کردووە، بە کاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی پارێزگاکانی دێرەزوور و ڕەققە و حەسەکەی باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریای گرتووەتەوە ، ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای دێرەزوور بوون و سیانیان منداڵ بوون.

ھەر بەھۆی خۆڵبارینەوە، سەدان کەس ڕووبەڕووی گرفتی تەندروستی بوونەتەوە و زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی سوریا سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە شەپۆلی خۆڵبارین ھەر یەک لە عێراق و ئێران و کوەیتیشی گرتووەتەوە و زیانی بە ھەزاران  کەس گەیاندووە و دەوامی خوێندنگە و گەشتی ھەندێک لە فڕۆکەخانەکانیش ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی دروستکردنی بەنداوێک لەلایەن سوپای ئۆکراین لە ناوچەی دێمیدیڤ، ئاوی ڕوباری ئیرپین چووەتە نێو گوندێک و ھەزاران دۆنم زەوی لە گوندەکە داپۆشیوە و بووەتە ھۆی لافاو.

ئاوی ڕوباری ئیرپین ڕێگەی لە داگیرکاری سوپای روسیا گرتووە بۆ سەر گوندەکە و تانک و سەربازە روسییەکان ناتوانن بە لافاوەکەدا بپەڕنەوە.

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن نزیکەی سێ یەکی گوندەکەیان ئاو دایپۆشیوە، بەڵام دەڵێن دیاردەیەکی باشە و بەھۆی ئەم لافاوە سوپای روسیا ناتوانێت بێتە گوندەکەوە.

ھێرشی سوپای روسیا بۆسەر ئۆکرایب پێیناوەتە مانگی سێیەم و بەوھۆیەوە تاوەکو ئێستا ھەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان ئۆکراینی ئاوارەبوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەپێی ئەو ئەنجامە سەرەتاییانەی بڵاوکراونەتەوە، حزبی "القوات" ٢٠ کورسی و بزووتنەوەی "ئەمەل" کە "نەبی بەڕی" سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە سەرۆکایەتی دەکات ١٧ کورسی بەدەستھێناوە و حزبوڵاش تا ئێستا خاوەنی ٢٣ کورسییە.

دەزگای ھەڵبژاردنی رەوتی نیشتمانی ئازادیش رایگەیاند، پارتەکەیان کە لەلایەن "میشێل عەون" سەرۆکی لوبنانەوە دامەزراوە و ھاوپەیمانی لەگەڵ حزبوڵا ھەیە، ١٦ کورسی بەدەستھێناوە، لە کاتێکدا لە ھەڵبژاردنی پێشوو ١٨ کورسی ھەبووە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی لوبنان کە دوێنێ بەڕێوەچوو، یەکەمین ھەڵبژاردن بوو لە دوای کارەساتەکەی بەندەری بەیروت و ئەو قەیرانە سەختە ئابوورییەی لوبنانی گرتەوە، ١٠٣ قەوارەی سیاسی، کە ٧١٨ کاندیدیان ھەیە، بەسەر ١٥ بازنەی ھەڵبژاردندا دابەشبوون و کێبڕکێیان لەسەر ١٢٨ کورسیی پەرلەمان کرد، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش رایگەیاند، رێژەی بەشداریکردن نزیکەی ٤١% بووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...266267268269270...416