جیهان

مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، زۆرینەی گەلی تورکیا دژی بیرۆکەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندان لە رێکخراوی ناتۆ، چونکە ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا پشتیووانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەکەن، وتیشی، پێویستە پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ رابگیرێت.

سەرەڕای دژایەتییەکانی روسیا، سوید و فنلەندا خواستی خۆیان بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەربڕیووە، لەو بارەیەوە ھاوپەیمانیی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، بە ئەرێنی و بونیادنەرانەوە، لێکۆڵینەوە لە داواکاری بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە رێکخراوەکە دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، دانیشتوانی شارەکانی بروجێرد و دورود لە پارێزگای لوڕستان، جونقان و فارسان لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری و رەشت و گیلان و چەند شارێکی تری ئێران، دژی گرانی و بەرزبونەوەی نرخی کاڵا، رژاونەتە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.

بە کلپێی ئەو گرتەڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کومەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، لە ھەندێک ناوچە ھێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەیان کردووە.

وەک یەکەم کاردانەوەی لێپرسراوانی ئێرانیش بۆ خۆپیشاندانەکان، ئێبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، تا ئەو کاتەی لە ژیاندا مابێت، رێگە نادات، خەڵکی وڵاتەکەی بەھۆی گرانییەوە زیانیان پێبگات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی سەربازی سوریا بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ھێرشەکەی ئیسرائیل بە موشەک لەسەر ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە بە ئاراستەی پارێزگای بانیاس بووە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سوریا بەرپەرچی ھێرشەکەیان داوەتەوە و  زۆربەی موشەکەکانیان خستووەتە خوارەوە بەرلەوەی بگەنە ئامانجەکانیان.

سەرچاوە سەربازییەکەی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەیەک لە موشەکەکان لەناو زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکەدا کەوتووەتەوە و زیانی بە سامانی ھاوڵاتیان گەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای رائۆ نۆردیکی روسی رایگەیاند، بەھۆی وەرنەگرتنی پارە لە ماوەی ھەفتەی رابردوودا، ھەناردەکردنی کارەبای بۆ فنلەندا تا کاتێکی نادیار راگرتووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە فنلەندا و سوید رایانگەیاند، لە ھەوڵی ئەوەدان ببنە ئەندامی ناتۆ و روسیاش ھەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە دەکات و دەڵێت، لە ئەگەری جێبەجێبونی ئەو بڕیارە، بنەمای ئاسایشی ئەوروپا گۆڕانکاری ریشەیی بەسەردا دێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی ھەینی خەلیفە بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی ئیمارات لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.  
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سوریا راگەیاندووە، حکومەتی تورکیا قۆناغی یەکەمی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سوریای جێبەجێکردووە کە ژمارەیان ١٠٠ کەسە، لە دەروازەی سنووری گرێ سپییەوە گەڕێنراونەتەوە بۆ سوریا و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و  گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی نێشتەجێ دەکرێن.

بە پێی رێکخراوەکە زۆربەی ئەو ئاوارانە خەڵکی شارەکانی حومس و حەلەب و ئیدلب و دێرەزور و دیمەشقن و تورکیا رێگە نادات بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵکو لە ناوچە کوردییەکان نیشتەجێیان دەکات.

تەڤگەری کومەڵگەی دیموکراتیک (تەڤدەم)یش راگەیاندوە، ئەو پرۆسەیە زۆر مەترسیدارە و داوا لە ھێزە سیاسییە عەرەبی و کوردییەکانیش دەکات لە دژی ئەو پرۆسەیە بوەستنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ڤیکتۆریا نولاند) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، واشنتن مۆڵەتێکی گشتی دەردەکات و کۆمپانیاکان لە سزا و کۆتوبەندەکانی ئەمریکا ئازاد دەکات، کە دەیانەوێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری وەبەرھێنان بکەن.

نولاند وتی، لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ئەمریکا بە نیازە مۆڵەتێکی گشتی دەربکات بۆ ئاسانکردنی کارەکانی چالاکییە وەبەرھێنانە ئابوورییە تایبەتەکان.

نولاند ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت لەمساڵدا ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ سەقامگیرکردنی باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا تەرخان بکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئاشکرایکردووە، مۆڵەتەکە تەنھا دەدرێت بە وەبەرھێنان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری، بەڵام کەرتی نەوت ناگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری بەرگری ئۆکراین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک نوسیوویەتی، لەسەر چەندین تەوەر کار دەکەن، بە مەبەستی دڵنیایی لە زیادکردنی تواناکانی بەرگریکردن، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەوەیە یەک ملیۆن کەس بکەنە سەرباز، بۆ ئەوەی بەرپەرچی دوژمن بدەنەوە.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نزیکبووەتەوە لە سێ مانگ، بەھۆی ئەو جەنگە قورسەشەوە زیانێکی ماددی و گیانی زۆر بە ھەردوولا گەیشتووە، بە تایبەتی ئۆکراین، کە بەشێکی زۆری ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە خاپوور بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات ھەواڵی کۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیانی راگەیاند، کە دووھەمین سەرۆکی ئیماراتە و شانزەھەمین حاکمی ئیمارەی ئەبوزەبیە.


بۆ کۆچی شێخ خەلیفە بن زاید، وەزارەتی کاروباری سەرۆکایەتی ئیمارات، پرسەی رەسمی و داگرتنی ئاڵای تا نیوە بۆ ماوەی ٤٠ رۆژ راگەیاند و دەوامی سەرجەم دەزگاکانیشی بۆ ماوەی ٣ رۆژ راگرت.


شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەھیان لەساڵی ١٩٤٨ لە دایکبوە و لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە لە شوێنی شێخ زاید بن سوڵتان دامەزرێنەری دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی، بووەتە سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی یونسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندوە، لە مانگی رابردوودا نزیکەی ١٠٠ منداڵ بەھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی روسیاوە لە ئۆکراین گیانیان لەدەستداوە.

راشیگەیاندوە، بەھۆی ھێرش بۆ سەر خوێندنگەکان بەشێکی زۆری منداڵان لە خوێندن بێبەش بوو، ئەوەش گرفتی زۆری بۆ مافەکانی منداڵان دروستکردووە، چونکە خوێندنگەکان بۆ ئامانجی سەربازیی بەکارھێنراون و تەنھا لە ھەفتەی رابردوودا ١٥ خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ناوەندی رەسمی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، پێدەچێت توشبووەکە کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆنی ھەبێت کە مەترسی بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی زۆرە. 

ھاوکات کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، لەڕێی پەیڕەوکردنی سیستمێکی کەرەنتینی توند ھەوڵدەدەن لە کەمترین کاتدا ڤایرۆسەکە لەناوببەن، فەرمانیشی کرد بە توندکردنی چاودێری لە سەر سنورەکان و داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ھۆشیار بن و کار بکەن لەسەر رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، وتیشی چالاکییە بازرگانییەکان رێکدەخرێنەوە.  

لەو کاتەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیھاندا بڵاوبووەتەوە، ئەوە یەکەمین جارە کۆریای باکور بەرەسمی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا رابگەیەنێت، تەندروستی جیھانیش رایگەیاندبوو، سەرجەم پشکنینەکان لەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠٢٠ نێگەتیڤ بوون، چاودێرانیش دەڵێن، سیستمی  تەندروستی لە کۆریای باکور زۆر لاوازترە لە بەرامبەر  ڤایرۆسێکی لەو جۆرەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی بەرگری کیمیایی و بایۆلۆژی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، بناغە داڕێژەری چالاکییە سەربازییە بایلۆژییەکانی ئەمریکان لە ئۆکراین.

ناوەندەکە ئاشکرایکردوو، ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا ھاوکاری و ھەماھەنگ بوون لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو چالاکییە بایلۆژیانەدا.

لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا ڕوسیا ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەکانی شاری پیشەسازیی ئازۆفستاڵ لە ئۆکراین چالاکی گوماناوی تێدا بەڕێوەدەچێت و ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە لایەن سوپای ڕوسیاوە گەمارۆدراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"تیتیانا ئەباتچینکۆ" وتەبێژی ھێزەکانی ئۆکراین رایگەیاندووە، ھێزەکانیان  ھەریەک لە ناوچەکانی "چرکاسکی و چیکی و رۆسکی تیشکی و بۆرشچوڤا" و چەند گوندێگی تری باکوری خارکیێڤیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە و  گورزی توندیان لە ھێزەکانی روسیا داوە ، ئەوەش بە سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئۆکراین ھەژمار دەکرێت، چونکە خارکیێڤ دووەم گەورەترین شاری ئۆکراینە و لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە ڕووبەرووی بۆردومانی روسیا بووەوە و ژمارەیەک لە ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە داگیرکران .

لەلایەکی تریشەوە ھێزەکانی روسیا جارێکی تر بە توندی بۆردومانی کۆمەڵگەی پیشەسازی ئازۆڤستاڵیان کرد لە ماریۆپۆل کە تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ئۆکرانی تێدا ماون . 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای "جاتسو"، کە سیستمی گازی ئۆکراین بەڕێوەدەبات رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تێپەڕبوونی بارە گازەکانی روسیا لە رێگەی "سوخرانیڤکا"وە رادەگرن، ئەوەش چالاککردنی ئەو بەندەیە کە ماف دەدات بە کۆمپانیاکە بۆ راگرتنی ھەناردەکردنی گاز، کاتێک رووبەڕووی ھەڕەشەیەکی دەرەکی دەبێتەوە.

کۆمپانیا ئۆکراینیەکە دەڵێت، سوپای روسیا دەستیانکردووە بە گواستنەوەی گاز لە ئۆکراینەوە بۆ دوو ھەرێمە جوداخوازەکەی نزیک لە روسیا لە خۆرھەڵاتی ئۆکراین، دەشڵێت، بەھۆی دەستوەردانەکانی سوپای روسیا لە کاروبارە تەکنیکییەکانیان ناتوانن کار بکەن، بەڵام بۆ ئەوەی پابەندی گواستنەوەیان بۆ ھاوبەشە ئەوروپییەکانیان بە تەواوی جێبەجێبکەن، بە شێوەیەکی کاتی وزەی بەردەست بۆ خاڵی سۆدجە دەگوازنەوە.

 لە بەرامبەردا کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک نییە لەسەر بوونی بەربەست یان ناچارکردن لە بەردەم ھەناردەکردنی گاز.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرۆژە بڕیارەکە بە دەنگی ٣٦٨ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسەندکرا و ھاوکارییەکان بڕی ٢٠ ملیار دۆلار بۆ بواری سەربازیی و زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار وەک ھاوکاری ئابوری و ٣ ملیار دۆلار بۆ ھاوکاری مرۆیی و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاسایشی خۆراک تەرخان دەکرێت .

لە رۆژانی داھاتووشدا پرۆژە بریارەکە ئاراستەی ئەنجومەنی پیران دەکرێت بۆ پەسەند کردنی .

ئەوە لە کاتێکدایە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردبوو بریاری ھاوکاریکردنی ئۆکراین بە بڕی ٣٣ ملیار دۆلار پەسەند بکات .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە سەردانەکەیدا بۆ سوید و فینلاند بۆریس جۆنسن ڕێککەوتنێکی دڵنیای ئاسایشی ھاوبەشیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی سوید و فینلاند ئیمزا کردووە 

جۆنسۆن رایگەیاند بەریتانیا بەنیازە پاڵپشتی بۆ ھێزە چەکدارەکانی سوید و فینلاند بکات ئەگەر ڕووبەڕووی قەیرانێک یان ھێرشێک ببنەوە، جەختی لە پشتگیری لەندەن کردەوە بۆ "سیاسەتی ھاوپەیمانی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە ڕێکەوتنە نوێیەکان مانای گۆڕانکاری ڕیشەیین لە ھاوکارییە سەربازی و ئەمنییەکانی نێوان بەریتانیا و وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا کە بریتی بوون لە چڕکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری و ھاوکاری لە تەکنەلۆجیای مۆدێرن و خێراکردنی بەرنامەکانی ڕاھێنانی سەربازی ھاوبەش.

وتیشی ئەم ڕێککەوتنە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن بەردەوام دەبێت و بۆ بەھێزکردنی توانای بەرگری ئەوروپایە بۆ چەند نەوەیەکی داھاتوو.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر ھەریەکە لە سوید و فینلاند ئارەزوی چونە ناو ھاوپەیمانی ناتۆیان دەربڕیبوو و لە بەرامبەر ئەو داواکارییەش ڕوسیا ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری فراوانکردنی ناتۆ سوید و فینلاند دەبنە بەشێک لە گۆڕەپانی جەنگی داھاتوو



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...267268269270271...416