جیهان

بە پێێ ئەو ئامارەی لە لایەن چەند ڕێکخراوێکی میسڕەوە بڵاوکراوەتەوە لە ساڵانی نێوان ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٢٠ ڕێژەی جیابوونەوە لە نێوان ئەو خێزانانەی لە سەرەتای ژیانی ھاوسەرگیریاندا بوون زۆر زیادی کردووە بە شێوەیەک لەو ١٢ ساڵەدا نزیکەی ٢ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار ژن و مێرد لە یەکتر جیابونەتەوە .

بە شێوەیەک تەنھا لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٢٢٢ ھەزار و ٣٦ حاڵەتی جیابوونەوە ھەبووە و لە ساڵی ٢٠١٩دا ٢٢٥ ھەزار و حاڵەت.
لە ٢٠١٨دا ٢١١ ھەزار و ٦٠٠ حاڵەت
لە ٢٠١٧دا ١٩٣ ھەزار و ٣٠٠ حاڵەت 
لە ٢٠١٦ ١٩٢ ھەزار و ١٠٠ حاڵەت 
لە ٢٠١٥دا ٢٠٠ ھەزار حاڵەت 
لە ٢٠١٤دا ١٨٠ ھەزار و ٣٠٠ حاڵەت 
لە ٢٠١٣دا ١٦٢ ھەزار و ٦٠٠ حاڵەت
لە ٢٠١٢ دا ١٥٥ ھەزار و ٣٠٠ حاڵەت
لە ٢٠١١دا ١٥٢ ھەزار حاڵەت 
لە ٢٠١٠دا ١٤٩ ھەزار و ٤٠٠ حاڵەت 
لە ٢٠٠٩دا ١٤١ ھەزار و ٥٠٠ حاڵەت
لە ٢٠٠٨دا ٨٤ ھەزار و ٤٠٠ حاڵەت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کۆچبەرانەی گەڕێنراونەتەوە لە ناو بەلەمێکدابوون کە چاوەڕاونی بەڕێکەوتن بوون بەرەو سنوورەکانی ئیتاڵیا.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا کۆتایی مانگی نیسان ٤ ھەزار و ٦٤١ کۆچبەر گەڕێنراونەتەوە بۆ لیبیا.

لیبیا یەکێکە لە دەروازە سەرەکییەکانی کۆچی ھاوڵاتیانی ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەو بەندەرانەی کۆچبەران لە ڕێگەیەوە ڕوو لە ئەوروپا دەکەن، ٥٧٥ کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیاوە دوورن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی بەرگری کیمیایی و بایۆلۆژی سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەرکردەکانی پارتی دیموکراتەکانی ئەمریکا، بناغە داڕێژەری چالاکییە سەربازییە بایلۆژییەکانی ئەمریکان لە ئۆکراین.

ناوەندەکە ئاشکرایکردووە، ھەردوو کۆمپانیای فایزەر و مۆدێرنا ھاوکار و ھەماھەنگ بوون لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەو چالاکییە بایۆلۆژیانەدا.

لە دوو ھەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کۆمەڵگەکانی شاری پیشەسازیی ئازۆفستاڵ لە ئۆکراین چالاکی گوماناوی تێدا بەڕێوەدەچێت و ماوەی چەند ھەفتەیەکە لە لایەن سوپای ڕووسیاوە گەمارۆدراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان داواکارییەکان دوای ئەوە دێت، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا زیانی زۆریان بە کۆگاکانی ھەڵگرتنی نیتراتی ئامۆنیۆم گەیاندووە کە سەرچاوەیەکی سەرەکی نایترۆجینە و بۆ بەرھەمھێنانی پەینی کشتوکاڵی بەکاردەھێنرێت.

مەترسی دەسەڵاتدارانی ئۆکراین لەبەر ئەوەیە گازی نیترات تەنگە نەفەسی دروست دەکات و مەترسی ئەوەش دەکرێت بەھۆی گڕگرتنییەوە ھەمان ڕووداوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت دروست بێت کە ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویدا و زیانێکی گەورەی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بایدن بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک ساڵ باری نائاسایی نیشتمانی تایبەت بە عێراق درێژ بکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کاری پێدەکرێت و بڕیار بوو لە ٢٢ی ئەم مانگەدا کۆتایی بێت، بۆ ئەو مەبەستە بایدن نامەیەکی ئاڕاستەی ھەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تا ئێستا لە عێراقدا ڕێگری ھەیە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بە دیھێنانەوەی سەقامگیری و گەشەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکان و تا ئێستا لەو وڵاتەوە ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەیە، ھەر بۆیە بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی تایبەت بە عێراق بۆ یەک ساڵی تریش درێژ بکاتەوە.

بە ھەمان شێوە بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی تایبەت بە سوریای داوە کە بریار بوو لە ١١ی ئەم مانگەدا کۆتایی بێت ، ھۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی ھەڕەشەکان لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی گەراندووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ٧٦ھەمین ڕۆژی داگیرکارییەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمڕۆ لە ڕێی ٧ مووشەکەوە ناوەندێکی بازرگانی و کۆگایەک و چەند بینایەک لە شاری ئۆدیسا کراونەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی تریش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش شکستھێنانی ھەوڵێکی سوپای ئۆکراینی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی زمینی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، ھێزەکانی ئۆکراین بە فەرمانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی وڵاتەکە و بە ڕاوێژکاری و ھاوکاری ڕاوێژکارە ئەمریکی و بەریتانییەکان ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی "زمینی"ی ستراتیژیان داوە  و سەربازانی ئۆکراین ھەوڵیان داوە بچنە دورگەکەوە، بەڵام لەلایەن سوپای ڕووسیاوە زیانی گەورەیان پێگەیەندراوە و ھەوڵەکانیان شکستیھێناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی حکومەتدا بە ڕەسمی پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پەنابەرە سورییەکانی لە تورکیاوە بۆ وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە ڕێی پڕۆژەکەوە ھاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکان دەکەن بۆ گرەنتیکردنی ژێرخان و خانووەکانی سوریا، تا پەنابەرەکانی ئەو وڵاتە بگەرێننەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئەردۆغان ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە بە زۆر نابێت، بەڵکو لە ئێستادا یەک ملیۆن سوری لە تورکیا خۆیان خواستی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو لێپرسراوە باڵایەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە نەدەن جەنگی ئەتۆمی لە نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپادا بەرپا ببێت، چونکە ھێرشە ئەتۆمییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر زەوی جێدەھڵێت و سوپای ڕووسیا توانای ھەیە لە ٣٠ خولەکدا ھەموو وڵاتانی ناتۆ خاپور بکات.

دەربارەی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکردووە، بوونی ئۆکراینێکی سەربەخۆ لە پاڵ ڕووسیا، لە کۆتاییدا دەبێتە وڵاتێکی دوژمنی ڕووسیا و دەروازەیەک بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گەلی وڵاتەکەی.

باسی لەوەشکردووە، ھێرشەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین جەنگێکە لە پێناو مافی وڵاتەکەی لە بوون لە سەربەخۆیی و یەکگرتوویدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی یونسێف لە نوێترین ڕاپۆرتدا بڵاویکردووەتەوە، لە ٣ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ٢١٣ منداڵ لە سوریا بوونەتە قوربانی، زیاتر لە ٦ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار منداڵ پێویستیان بە ھاوکاری ھەیە، کە ئەوە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردووی جەنگی سوریادا تۆماربکرێت.

یونسێف ڕاشیگەیاند، دابینکردنی بودجە بۆ ھەڵمەتە مرۆییەکان کەمی کردووە، داواشی کرد ٢٠ ملیۆن دۆلار بۆ ھەڵمەتە مرۆییەکان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا دابین بکرێت. 

ھاوکات لە "برۆکسل" شەشەمین کۆنفرانسی پشتیوانی بۆ داھاتووی سوریا بەردەوامە، بۆ پشتیوانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت کاروانە سەربازییەکە لەسەر ھێڵی ئاسنینی ئۆکراین لە ناوچەیەکی رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە بەڕێگەوە بووە و کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێنراوە.

باسی لەوەشکردوە، ئەو کاروانی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی رۆژئاواوە دابینکراوە و رەوانەی ھێزەکانی ئۆکرانیا کراوە.

ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە سوپای ڕوسیا ھێرشێکی فراوانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆکراین دەسپێکردووە، کە لە ئێستادا بە درێژایی ٤٨٢ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان ئۆکراین و ڕوسیا شەڕ بە قورسی بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پاپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆریێر دێلا سیێرا)ی ئیتالیا ڕایگەیاند، سەرکردایەتی ڕوسیا و ئۆکراین دەیانەوێت چەکەکانیان لە جەنگەکەدا تاقی بکەنەوە لە پێناو دروستکردنی چەکی نوێدان وتیشی، پێدەچێت ھاتوھاواری ناتۆ لە دەرگای ڕوسیا، بووبێتە ھۆی ناچارکردنی پوتن بۆ ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بۆیە گومانی ھەیە لە ھەڵوستی ناتۆ کە کارەکەی بۆ ئاسانکرد.

لەبارەی کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا پاپا ڕایگەیاند، تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ڤلادیمێر پوتن دەکات و ترسی ئەوەی ھەیە نەتوانێت لە ئێستادا ئەو دیدارە ئەنجام بدات.

پاپای ڤاتیکان جەختیشیکردەوە، زۆر نیگەرانە لەو جەنگەی لە دڵی ئەوروپادا ھەیە، داواشیکرد ھەرچی زووە شەڕەکە ڕابگیرێت، چونکە دەرگای لەسەر مردن و وێرانکاری کردووەتەوە و، بووەتە مەترسی لەسەر ژیانی ھەموو دانیشتووانی ئەوروپا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی بەڵگەنامەیەک کە حکومەتی کەنەدا بڵاویکردوەتەوە، لیستی سزا نوێیەکانی سەر ڕوسیا سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای لۆکۆیلی نەوت و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی بانکی سبیربانک و جێگری وەزیری بەرگری روسیا و پەرلەمانتارێکی کۆماری چیچیانی لە ئەنجومەنی دۆما تێدایە.

حکومەتی کەنەدا ئاشکرایکردوە، لەگەڵ زیادبوونی سزای کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ سەر ڕوسیا، کاروانێکی تری ھاوکاریی سەربازییان بە بەھای ٣٨ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار دۆلار رەوانەی ئۆکراین کردوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەیمس تایکڵیت بەڕێوەبەری کۆمپانیای لۆکھید مارتی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، بەھۆی ئەو رەوشەی دووچاری ئۆکراین بووە، بەرھەمھێنانی موشەکی گافلینی دژە ئاسمانییان بۆ دوو ھێندە زیادکردوە.

وتیشی، ساڵانە توانای بەرھەمھێنانی ٢ ھەزار و ١٠٠ موشەکیان ھەیە، بەڵام لە ئێستادا زیادکراوە بۆ ٤ ھەزار موشەک، و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو توانایەکی ھونەری پێویست ئامادە کراوە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، بەرھەمھێنانی موشەکی سەرشانیی دژە ئاسمانیی زیاد دەکەن و ھەموو ئەگەرێکی درێژەکێشانی جەنگیان لەبەرچاو گرتوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٩ی ئایاری ھەموو ساڵێک روسیا ئاھەنگی رۆژی سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیھانی دەگێڕێت و بۆ ئەمساڵ نمایشێکی سەربازی گەورەی ئەنجامدا و زیاتر لە ١١ ھەزار سەرباز و ٧٧ فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر لە نەوەی پێنجەم  بەشداربوون. 

لە وتەیەکیشیدا پوتن رایگەیاند، وڵاتانی خۆرئاوا ھەوڵی داگیرکردنی روسیایان دەدا بەڵام شکستیان بەو ھەوڵانە ھێناوە، وتیشی ناتۆ ھەڕەشەی لەسەر سنورەکانیان دروستکردووە و ئەمڕۆ روسیا روبەڕووی نازییە نوێکان دەبێتەوە.

پوتن راشیگەیاند لە ئێستادا سوپای روسیا لە دۆنباس دەجەنگێت لە پێناو نیشتماندا. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەتیب زادە" لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا باسی لەوەکرد، ھیچ بەرەو پێشچوونێک لە دانوستان و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە نییە، ھیواشی خواست ئەو رێککەوتنانەی کراون لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، جێبەجێ بکرێن. 

"خەتیب زادە" وتیشی، چەندین دۆسیە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەن کە ناکۆکییان لەسەرە، بەڵام لە دانوستانەکاندا پرسە ھەرێمییەکان و جەنگی "یەمەن" باسکراوە. 

تا ئێستا ٤ خولی دانوستان لەنێوان سعودیە و ئێران لە "بەغداد" بەڕێوەچووە و ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسفکردووە، ئێرانیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"زیلینسکی" لە وتەیەکیدا کە ئاڕاستەی وڵاتانی گروپی ٧ی کرد رایگەیاند، زۆرینەی شار و شوێنەکانی ئۆکراین بەھۆی بۆردوومانەکانی روسیاوە وێران کراون، ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەشی دوای شەڕ پێویستی بە پێنج بۆ حەوت ملیار دۆلار دەبێت لە مانگێکدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...268269270271272...416