پاپا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆریێر دێلا سیێرا)ی ئیتالیا ڕایگەیاند، سەرکردایەتی ڕوسیا و ئۆکراین دەیانەوێت چەکەکانیان لە جەنگەکەدا تاقی بکەنەوە لە پێناو دروستکردنی چەکی نوێدان وتیشی، پێدەچێت ھاتوھاواری ناتۆ لە دەرگای ڕوسیا، بووبێتە ھۆی ناچارکردنی پوتن بۆ ھێرشکردنە سەر ئۆکراین، بۆیە گومانی ھەیە لە ھەڵوستی ناتۆ کە کارەکەی بۆ ئاسانکرد.

لەبارەی کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا پاپا ڕایگەیاند، تا ئێستاش چاوەڕوانی وەڵامی ڤلادیمێر پوتن دەکات و ترسی ئەوەی ھەیە نەتوانێت لە ئێستادا ئەو دیدارە ئەنجام بدات.

پاپای ڤاتیکان جەختیشیکردەوە، زۆر نیگەرانە لەو جەنگەی لە دڵی ئەوروپادا ھەیە، داواشیکرد ھەرچی زووە شەڕەکە ڕابگیرێت، چونکە دەرگای لەسەر مردن و وێرانکاری کردووەتەوە و، بووەتە مەترسی لەسەر ژیانی ھەموو دانیشتووانی ئەوروپا.