جەیمس تایکڵیت بەڕێوەبەری کۆمپانیای لۆکھید مارتی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، بەھۆی ئەو رەوشەی دووچاری ئۆکراین بووە، بەرھەمھێنانی موشەکی گافلینی دژە ئاسمانییان بۆ دوو ھێندە زیادکردوە.

وتیشی، ساڵانە توانای بەرھەمھێنانی ٢ ھەزار و ١٠٠ موشەکیان ھەیە، بەڵام لە ئێستادا زیادکراوە بۆ ٤ ھەزار موشەک، و بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو توانایەکی ھونەری پێویست ئامادە کراوە.

بە پێی زانیارییەکانی کۆمپانیاکە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، بەرھەمھێنانی موشەکی سەرشانیی دژە ئاسمانیی زیاد دەکەن و ھەموو ئەگەرێکی درێژەکێشانی جەنگیان لەبەرچاو گرتوە.