سوپای ئۆکراین ڕایگەیاند، لە ٧٦ھەمین ڕۆژی داگیرکارییەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراین، ئەمڕۆ لە ڕێی ٧ مووشەکەوە ناوەندێکی بازرگانی و کۆگایەک و چەند بینایەک لە شاری ئۆدیسا کراونەتە ئامانج و بەو ھۆیەوە کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی تریش برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیاش شکستھێنانی ھەوڵێکی سوپای ئۆکراینی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی زمینی ڕاگەیاند و ئاشکرایکرد، ھێزەکانی ئۆکراین بە فەرمانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی وڵاتەکە و بە ڕاوێژکاری و ھاوکاری ڕاوێژکارە ئەمریکی و بەریتانییەکان ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دوورگەی "زمینی"ی ستراتیژیان داوە  و سەربازانی ئۆکراین ھەوڵیان داوە بچنە دورگەکەوە، بەڵام لەلایەن سوپای ڕووسیاوە زیانی گەورەیان پێگەیەندراوە و ھەوڵەکانیان شکستیھێناوە.