"خەتیب زادە" لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا باسی لەوەکرد، ھیچ بەرەو پێشچوونێک لە دانوستان و پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودیە نییە، ھیواشی خواست ئەو رێککەوتنانەی کراون لە نێوان ھەردوو وڵاتدا، جێبەجێ بکرێن. 

"خەتیب زادە" وتیشی، چەندین دۆسیە لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەن کە ناکۆکییان لەسەرە، بەڵام لە دانوستانەکاندا پرسە ھەرێمییەکان و جەنگی "یەمەن" باسکراوە. 

تا ئێستا ٤ خولی دانوستان لەنێوان سعودیە و ئێران لە "بەغداد" بەڕێوەچووە و ھەردوولاش گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی وەسفکردووە، ئێرانیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.