میدیاکانی ئێران بڵاویانکردۆتەوە، پیسبوونی ھەوا لە "تاران" گەیشتۆووەتە ئاستێکی مەترسیدار و کاریگەرییەکەشی لەسەر منداڵان زیاترە، بەوھۆیەشەوە بڕیاردراوە بۆ ئەمڕۆ دایەنگە و خوێندنگە سەرەتاییەکان دابخرێن، ھەروەھا چالاکی و چوونە دەرەوەی خوێندکارانی ئامادەیی و دواناوەندیش لە کەش و ھەوای دەرەوە قەدەغە کراوە.
لێپرسراوانی تەندروستیش لە ئێران رایدەگەیەنن، پیسبوونی ھەوا لە "تاران" مەترسییە تەندروستییەکان زیاتر دەکات و داواشیان لە کەسانی بەتەمەن و منداڵان و ئەوانەی نەخۆشی دڵ و سییەکانیان ھەیە، نەچنە دەرەوە.
"جیل بایدن" سەردانێکی چوار رۆژەی بۆ وڵاتانی رۆمانیا و سلۆڤاکیا ئەنجامدا، کە ملیۆنان پەنابەری ئۆکراینیان لەخۆگرتووە و پشتیوانی بۆ پەنابەرانی ئۆکراین راگەیاند.
"جیل بایدن" راشیگەیاند گوێبیستی چەندین چیرۆکی خەمناکی ژنان و منداڵانی ئۆکراینی بووە، ھاوکات کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی رێکخراوە مرۆییەکان دەکات و راشیگەیاند کە ئەمریکا پشتیوانی ئۆکراین دەکات.
ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، سوپای ڕوسیا دوای ئەوەی شکستی ھێناوە لە کۆنترۆڵکردنی کیێڤی پایتەختی ئۆکراین، قورسایی ھێرشەکانی چڕکردووەتەوە لە بەشی خۆرھەڵاتی ئۆکراین، بەڵام بێ ئەوەی ھیچ پێشڕەویەکی ئەوتۆ بکات.
نیویۆرک تایمز ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ڕوسیا لە سبەینێیەوە ئاھەنگ دەگڕێت بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنەکانی لە جەنگی دووەمی جیھانی، بەڵام سوپای وڵاتەکەی لە شەڕی ئۆکراین ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە.
ڕۆژنامەکە ھۆکاری شکستەکەی بەستووەتەوە بەو چەکە پێشکەوتوانەی، کە ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی داویانە بە ئۆکراین و وایکردووە سوپای ئەو وڵاتە ھێرشی پێچەوانە بکاتەوە سەر سوپای ڕوسیا.
ماوەی زیاتر لە ٧٠ ڕۆژە سوپای ڕوسیا ھێرشێکی فراوانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆکراین دەسپێکردووە، کە لە ئێستادا بە درێژایی ٤٨٢ کیلۆمەتر لە سنوری نێوان ئۆکراین و ڕوسیا شەڕ بە قورسی بەڕێوەدەچێت.
ھەیسەم ئەبو فول وتەبێژی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند، ئوردن بە ھەموو شێوەیەک ھێرش و کردەوەی توندوتیژی لە دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی سەرکۆنە دەکات، وتیشی، توندوتیژی دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی، ھاوڵاتی فەلەستینی زیاتری تێدا دەبنە قوربانی و ھەموو لایەک باجەکەی دەدەن.
عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش پەیوەندیی بە یائیر لابید ھاوتا ئیسرائیلییەکەیەوە کردوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کردوە، کە لە تەلەئەبیب کرایە سەر ھاوڵاتیانی ئیسرائیل و سێ قوربانی لێ کەوتەوە.
لێپرسراوانی ئیمارات و ئوردن جەختیانکردوەتەوە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ ئیسرائیل و ڕایانگەیاندوە، پێویستە ئاشتی لە فەڵەستین لەسەر بنەمای بنیاتنانی دوو دەوڵەت بچەسپێت و عەرەب و ئیسرائیلییەکان بە ئاشتی پێکەوە بژین.
بڕیاریشە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە لە دەرەوەی وڵات سبەینێ یەکشەممە دەستپێبکات، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ٥٩ وڵاتی جیھان بەڕێوەبچێت.
چاودێرانی ڕەوشی سیاسی لوبنان لەو بڕوایەدان، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە دەرەوەی وڵات، پێوەرێکی بەھێز دەبێت بۆ دەرخستنی توانای دامەزراوەکانی ئەو دەوڵەتە و زانینی ئاراستەی بیرکردنەوەی لوبنانییەکان و بژاردەکانیشان، لەبەرامبەر ھێزەکانی ناوخۆیی وڵاتەکەیان.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١١ ھەزار ھاوڵاتی لوبنانی لەدەرەوە بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە خولی پێشووی ھەڵبژاردنەکان، ھیچ کێشەکی ئەوتۆ تۆمار نەکراوە و ھەموو دەستە و دامەزراوە سیاسی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی لوبنانیش لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ کارئاسانی ھەڵبژاردنەکە و رەخساندنی کەشێکی ھێمن بۆ بەڕێوەچوونی.
فاو ئاماژەی بەوەکردووە، پەککەوتنی گەیشتی ئەو کاروانە گەورەیەی گەنم بە بازاڕەکانی جیھان، ھۆکار بووە بۆ بەربوونەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان.
راشیگەیاندوە، بە پڕی مانەوەی سایلۆکان لە بەندەرەکانی ئۆکراین، کێشە بۆ ھەڵگرتنی بەرھەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ دروست دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تەموز و ئابی داھاتوودا وەرزی دروێنەکردن دەستپێبکات.
ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئۆکراین دیار نەماوە، کە لەو بڕوایەدان سوپای ڕوسیا دەستی بەسەردا گرتبێت.
ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و پەککەوتنی بەشێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە، نرخی بەشێک لە کەلوپەلە خۆراکییەکانی لەسەر ئاستی جیھان بەرزکردوەتەوە.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، زیلینسکی چوار مەرجی دیاریکردووە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا، کە بریتین لە گەڕانەوە بۆ سنوری ئۆکراین پێش ھێرشەکەی روسیا و گەڕاندنەوەی پێنج ملیۆن ئاوارەی وڵاتەکەی و بوون بە ئەندامی ئۆکراین لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا و لێپرسینەوە لە سەرکردە سەربازییەکانی ڕوسیا، ئەو کاتە کیێڤ بیر لە چەکدانان دەکاتەوە.
سەرۆکی ئۆکراین مەرجەکانی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕوسیا لە کۆنفرانسێکدا لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە ڕاگەیاند، کە دامەزراوەی چاتام ھاوس بۆ توێژینەوە لە لەندەن ڕێکخستبوو.
مەرجەکانی زیلینسکی لە کاتێکدایە، ئۆکراین و وڵاتانی خۆرئاوا لە چاوەڕوانی گۆڕانکارییەکی دراماتیکیدان لەشەڕی ئۆکراین، چونکە دوو ڕۆژی دیکە مۆسکۆ ئاھەنگ دەگێڕیت بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنیەوە لە جەنگی دووەمی جیھان و کەوتنی نازییەکان، کە چاوەڕانن مۆسکۆ بەو بۆنەیەوە بڕیاری ئاگربەست بدات لە ئۆکراین.
دوای ئەوەی لۆران فابیۆس سەرۆکی ئەنجومەنی دەستوری فەڕەنسا بەڕەسمی سەرکەوتنی ماکرۆنی لە ھەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی راگەیاند، رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی ئیمانوێل ماکرۆن وەک سەرۆکی فەڕەنسا بۆ پێنج ساڵی داھاتوو بەڕێوەچوو، مکرۆن رایگەیاند، بەھێزکردنی توانای سوپا و ھێزە چەکدارەکانی فەڕەنسا لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.
وتیشی، بەھەموو شێوەیەک کار دەکەن بۆئەوەی پێگەی فەڕەنسا لەسەر ئاستی ئەوروپا و جیھانیش بەھێزتر بکەن.
بیناڵی یەڵدرم سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا ئاشکرایکردووە، یەدەگی گازی سروشتی لە دەریای ڕەشدا ٥٤٠ ملیار مەتر سێ جایە و بەو پێیە دەتوانێت پێداویستی جیھان بۆ گازی سروشتی تا ٤٥ ساڵ دابین بکات، پێشتر دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاندبوو، گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاستدا ٤٠٠ ملیار مەتر سێجایە.
لای خۆشیەوە فاتیح دونماز وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتیی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەو کێڵگەی گازە سروشتییەی لە دەریای ڕەشدا دۆزراوەتەوە دەتوانرێت لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا کاری تیادا بکرێت و لە سەرەتاشدا دەتوانرێت ڕۆژانە ١٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی دەست بخرێت.
بە پێی زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیا، بەلەمێک کە ١٠٨ کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت و بەھۆیەوە دوو کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە و ئەوانی دیکە ڕزگار کراون، ھەر بە پێی زانیارییەکان کۆچبەرەکان زۆرینەیان ئەفغانی بوون.
بەردەوامی دیاردەی کۆچ لە کاتێکدایە کە ڕەوشی ئابووری و ئەمنی لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام ناجێگیرە و خراپی گوزەرانیان ھەزاران کەسی ھانداوە ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا بکەن.
کاسیلن ھێکس، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار سەربازی ئەمریکی، لە ئەوروپا و دەوروبەری بڵاوەیانپێکراوە و لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ کار دەکەن، بۆ بەرپەرچدانەوەی مەترسیەکانی ڕووسیا.
وتیشی، ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، لەو باوەڕەدان کە چالاکییە دوژمنکارییەکانی ڕووسیا ئەوروپا دەگرێتەوە.
لە ماوەی ڕابردوودا سوپای بێلاروس ڕایگەیاند، ناتۆ ھێزی زیاتری لە نزیک سنوورەکانی جێگیرکردووە و ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازیی بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات دەکات و ژمارەی سەربازەکانیان نزیکەی ٣٧ ھەزار و ٥٠٠ سەربازە، کە ٢٤ ھەزار و ٥٠٠ سەربازیان سەربازی پۆڵەندا و وڵاتانی بەڵکانن.
شەوی رابردوو لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداری لە ئیسرائیل ٨ کەس بوونە قوربانی. ئەمریکاش ئیدانەی ئەو کردەوەیە دەکات.
پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە لە شاری ئیلاد لە ناوەڕاستی ئیسرائیل لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقەکراوە و بەھۆیەوە ٣ کەس کوژراون و ٥ کەسی دیکە برینداربوون.
لای خۆشیەوە ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدانەی ھێرشەکەی کرد و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ تەلئەبیب دووپاتکردەوە و وتی، کردەوەیەکی قێزەونە لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە ئیسرائیل یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەی کردەوە.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی قەتیس بوونی غاز لە ناو کەشتییەکدا لە بەندەری توزڵا لە ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەک روویدا، بەو ھۆیەشەوە ٥ کرێکار برینداربوون.
ئۆفیسی پارێزگاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاندوە، بە ھۆی غازەوە ، ٤ کرێکاری کەشتییەکە ژەھراوی بوون، تیمی پۆلیسی فریاکەوتنیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
دوای ئەوەی کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو ، بەشار ئەسەد بریاری لێخۆشبونی گشتی بۆ ئەو زیندانیکراوانە دەرکرد کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەستگیرکراون بەڵام نەبونەتە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ھیچ مرۆڤێک، لە ئێستادا ئازادکردنی ئەو زیندایکراوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا نزیکەی ٢٥٠ زیندانیکراو ئازاد کراون.
یەکەم کاروانی ئازادکراوانیش لە زیندانی سەیدنایا بووە، کە زیندانییەکی سەربازیی نزیک دیمەشقە و ھەزاران زیندانییکراوی تێدایە و بەشێکیان دژایەتی حکومەتی سوریا دەکەن و لە دوای ساڵی ٢٠١١ ەوە دەستگیرکراون . لە رۆژانی داھاتووشدا ئازادکردنی بەشێکی تر لە زیندانیکراوان بەردەوام دەبێت .
کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردوە، بەھۆی بۆردومان و ھێرشەکانی ڕووسیاوە ، تا ئێستا ٣ ھەزار و ٢٨٠ مەدەنی لە ئۆکراین کوژراون و ٣ ھەزار و ٤٥١ کەسیش بریندار بوون، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە پێدەچێت ژمارەی قوربانییەکان زۆر زیاتر بن لەوەی کە تۆمار کراوە .
ھەر بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان تا ئێستا نزیکەی ١٢ ملیۆن و ٨٠٠ ھەزار ئۆکرانی بەھۆی ھێرشەکانی ڕووسیاوە ناوچەکانی خۆیان جێھێشتووە کە لە کۆی ئەو ژمارەیە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزاریان ئاوارەی ناوخۆن و زیاتر لە ٥ ملیۆنیشیان وڵاتەکەیان جێھێشتووە.