بەپێی ھەواڵی میدیاکانی تورکیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەھۆی قەتیس بوونی غاز لە ناو کەشتییەکدا لە بەندەری توزڵا لە ئیستەنبوڵ تەقینەوەیەک روویدا، بەو ھۆیەشەوە ٥ کرێکار برینداربوون.

ئۆفیسی پارێزگاری ئیستەنبوڵیش ڕایگەیاندوە، بە ھۆی غازەوە ، ٤ کرێکاری کەشتییەکە ژەھراوی بوون، تیمی پۆلیسی فریاکەوتنیش گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.