وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، رۆژێک پێش ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی ئاماژەیان لەبارەی ھێرشەکە پێگەیشتووە.


عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی ئاماژەیان پێگەیشتووە کە پێدەچێت سوپای ئیسرائیل ھێرش بۆ سەر ئێران دەستپێبکات، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.


وتیشی وڵاتەکەی رێوشوێنی پێویستی لەکاتی ڕوودانی ھێرشەکەدا گرتووەتەبەر. ھەروەھا، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران مافی وەڵامدانەوەی ھەیە، داواشی لە وڵاتان کرد فرۆشتنی چەک بە ئیسرائیل رابگرن و سنورێک بۆ ھێرشەکانی دابنێن.


ھاوکات، رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، پێش ھێرشەکەی ئیسرائیل کۆشکی سپی لە رێگای باڵیوزخانەکەی لە بەغداد پەیامی بۆ ئێران ناردووە.