کۆمیسیۆن راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دواخست، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتووشدا ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت.


سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا ئەنجومەنی کۆمیسیاران لە ھەولێر، بۆ پێداچونەوە بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردسات و ئەو سکاڵایانەی کە تۆمارکراون.


وتیشی، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی رابگەیەنرێت بەڵام بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخرا و لە چەند رۆژی داھاتوودا و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە رۆژی چوار شەممەی داھاتوو ئەنجامەکان لە ھەولێرەوە رادەگەیەنرێت.


پێشوتر کۆمیسیۆن رایگەیاندبوو، لە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن لایەنەکان و کاندیدەکان دەتوان لە ماوەی سێ رۆژدا تانەکانیان بگەیەنە کۆمیسیۆن.


رۆژی ٢١ی ئەم مانگە دوای ٢٤ سەعات لە تەواوبوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی راگەیاند.