دوای ئەوەی کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو ، بەشار ئەسەد بریاری لێخۆشبونی گشتی بۆ ئەو زیندانیکراوانە دەرکرد کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دەستگیرکراون بەڵام نەبونەتە ھۆکاری گیان لەدەستدانی ھیچ مرۆڤێک، لە ئێستادا ئازادکردنی ئەو زیندایکراوانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە دەستیپێکردوە و تا ئێستا نزیکەی ٢٥٠ زیندانیکراو ئازاد کراون.

 یەکەم کاروانی ئازادکراوانیش لە زیندانی سەیدنایا بووە،  کە زیندانییەکی سەربازیی نزیک دیمەشقە و ھەزاران زیندانییکراوی تێدایە و بەشێکیان دژایەتی حکومەتی سوریا دەکەن و لە دوای ساڵی ٢٠١١ ەوە دەستگیرکراون . لە رۆژانی داھاتووشدا ئازادکردنی بەشێکی تر لە زیندانیکراوان بەردەوام دەبێت .