بڕیاریشە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە لە دەرەوەی وڵات سبەینێ یەکشەممە دەستپێبکات، کە چاوەڕوان دەکرێت لە ٥٩ وڵاتی جیھان بەڕێوەبچێت.

چاودێرانی ڕەوشی سیاسی لوبنان لەو بڕوایەدان، بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی لوبنان بۆ ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لە دەرەوەی وڵات، پێوەرێکی بەھێز دەبێت بۆ دەرخستنی توانای دامەزراوەکانی ئەو دەوڵەتە و زانینی ئاراستەی بیرکردنەوەی لوبنانییەکان و بژاردەکانیشان، لەبەرامبەر ھێزەکانی ناوخۆیی وڵاتەکەیان.

وەزارەتی دەرەوەی لوبنان بڵاویکردەوە، تا ئێستا زیاتر لە ١١ ھەزار ھاوڵاتی لوبنانی لەدەرەوە بەشداری دەنگدانەکەیان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەراورد بە خولی پێشووی ھەڵبژاردنەکان، ھیچ کێشەکی ئەوتۆ تۆمار نەکراوە و ھەموو دەستە و دامەزراوە سیاسی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی لوبنانیش لەوپەڕی ئامادەباشیدان، بۆ کارئاسانی ھەڵبژاردنەکە و رەخساندنی کەشێکی ھێمن بۆ بەڕێوەچوونی.