ھەیسەم ئەبو فول وتەبێژی حکومەتی ئوردن ڕایگەیاند، ئوردن بە ھەموو شێوەیەک ھێرش و کردەوەی توندوتیژی لە دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی سەرکۆنە دەکات، وتیشی، توندوتیژی دژی ھاوڵاتیانی مەدەنی، ھاوڵاتی فەلەستینی زیاتری تێدا دەبنە قوربانی و ھەموو لایەک باجەکەی دەدەن.

عەبدوڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش پەیوەندیی بە یائیر لابید ھاوتا ئیسرائیلییەکەیەوە کردوە و بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشەی کردوە، کە لە تەلەئەبیب کرایە سەر ھاوڵاتیانی ئیسرائیل و سێ قوربانی لێ کەوتەوە.

لێپرسراوانی ئیمارات و ئوردن جەختیانکردوەتەوە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ ئیسرائیل و ڕایانگەیاندوە، پێویستە ئاشتی لە فەڵەستین لەسەر بنەمای بنیاتنانی دوو دەوڵەت بچەسپێت و عەرەب و ئیسرائیلییەکان بە ئاشتی پێکەوە بژین.