فاو ئاماژەی بەوەکردووە، پەککەوتنی گەیشتی ئەو کاروانە گەورەیەی گەنم بە بازاڕەکانی جیھان، ھۆکار بووە بۆ بەربوونەوەی نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان.

راشیگەیاندوە، بە پڕی مانەوەی سایلۆکان لە بەندەرەکانی ئۆکراین، کێشە بۆ ھەڵگرتنی بەرھەمی دانەوێڵەی ئەمساڵ دروست دەکات، کە چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی تەموز و ئابی داھاتوودا وەرزی دروێنەکردن دەستپێبکات.
ڕێکخراوەکە ئاشکرایکردووە، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئۆکراین دیار نەماوە، کە لەو بڕوایەدان سوپای ڕوسیا دەستی بەسەردا گرتبێت.

ھێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و پەککەوتنی بەشێک لە بەندەرەکانی ئەو وڵاتە بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە، نرخی بەشێک لە کەلوپەلە خۆراکییەکانی لەسەر ئاستی جیھان بەرزکردوەتەوە.