کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بایدن بڕیاریداوە بۆ ماوەی یەک ساڵ باری نائاسایی نیشتمانی تایبەت بە عێراق درێژ بکاتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە کاری پێدەکرێت و بڕیار بوو لە ٢٢ی ئەم مانگەدا کۆتایی بێت، بۆ ئەو مەبەستە بایدن نامەیەکی ئاڕاستەی ھەردوو سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کردووە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە تا ئێستا لە عێراقدا ڕێگری ھەیە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بە دیھێنانەوەی سەقامگیری و گەشەپێدانی دامەزراوە سیاسی و ئیداری و ئابورییەکان و تا ئێستا لەو وڵاتەوە ھەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەیە، ھەر بۆیە بڕیاریداوە ماوەی باری نائاسایی تایبەت بە عێراق بۆ یەک ساڵی تریش درێژ بکاتەوە.

بە ھەمان شێوە بڕیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی تایبەت بە سوریای داوە کە بریار بوو لە ١١ی ئەم مانگەدا کۆتایی بێت ، ھۆکارەکەشی بۆ بەردەوامیی ھەڕەشەکان لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی گەراندووەتەوە.