٩ی ئایاری ھەموو ساڵێک روسیا ئاھەنگی رۆژی سەرکەوتن لە جەنگی دووەمی جیھانی دەگێڕێت و بۆ ئەمساڵ نمایشێکی سەربازی گەورەی ئەنجامدا و زیاتر لە ١١ ھەزار سەرباز و ٧٧ فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر لە نەوەی پێنجەم  بەشداربوون. 

لە وتەیەکیشیدا پوتن رایگەیاند، وڵاتانی خۆرئاوا ھەوڵی داگیرکردنی روسیایان دەدا بەڵام شکستیان بەو ھەوڵانە ھێناوە، وتیشی ناتۆ ھەڕەشەی لەسەر سنورەکانیان دروستکردووە و ئەمڕۆ روسیا روبەڕووی نازییە نوێکان دەبێتەوە.

پوتن راشیگەیاند لە ئێستادا سوپای روسیا لە دۆنباس دەجەنگێت لە پێناو نیشتماندا.