وەزیری بەرگری ئۆکراین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک نوسیوویەتی، لەسەر چەندین تەوەر کار دەکەن، بە مەبەستی دڵنیایی لە زیادکردنی تواناکانی بەرگریکردن، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەوەیە یەک ملیۆن کەس بکەنە سەرباز، بۆ ئەوەی بەرپەرچی دوژمن بدەنەوە.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نزیکبووەتەوە لە سێ مانگ، بەھۆی ئەو جەنگە قورسەشەوە زیانێکی ماددی و گیانی زۆر بە ھەردوولا گەیشتووە، بە تایبەتی ئۆکراین، کە بەشێکی زۆری ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە خاپوور بووە.