مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، زۆرینەی گەلی تورکیا دژی بیرۆکەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندان لە رێکخراوی ناتۆ، چونکە ئەو دوو وڵاتە بە ئاشکرا پشتیووانی لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" و یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" دەکەن، وتیشی، پێویستە پڕۆسەی بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە ناتۆ رابگیرێت.

سەرەڕای دژایەتییەکانی روسیا، سوید و فنلەندا خواستی خۆیان بۆ بە ئەندامبوون لە ناتۆ دەربڕیووە، لەو بارەیەوە ھاوپەیمانیی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" رایگەیاند، بە ئەرێنی و بونیادنەرانەوە، لێکۆڵینەوە لە داواکاری بە ئەندامبوونی سوید و فنلەندا لە رێکخراوەکە دەکەن.