بەھۆی دروستکردنی بەنداوێک لەلایەن سوپای ئۆکراین لە ناوچەی دێمیدیڤ، ئاوی ڕوباری ئیرپین چووەتە نێو گوندێک و ھەزاران دۆنم زەوی لە گوندەکە داپۆشیوە و بووەتە ھۆی لافاو.

ئاوی ڕوباری ئیرپین ڕێگەی لە داگیرکاری سوپای روسیا گرتووە بۆ سەر گوندەکە و تانک و سەربازە روسییەکان ناتوانن بە لافاوەکەدا بپەڕنەوە.

دانیشتوانی گوندەکە دەڵێن نزیکەی سێ یەکی گوندەکەیان ئاو دایپۆشیوە، بەڵام دەڵێن دیاردەیەکی باشە و بەھۆی ئەم لافاوە سوپای روسیا ناتوانێت بێتە گوندەکەوە.

ھێرشی سوپای روسیا بۆسەر ئۆکرایب پێیناوەتە مانگی سێیەم و بەوھۆیەوە تاوەکو ئێستا ھەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و ملیۆنان ئۆکراینی ئاوارەبوون.