سەرچاوەیەک لە حکومەتی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، سیئۆل و واشنتۆن تاوتوێی سەردانێکی سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان ھەردوو وڵاتی کۆریا دەکەن و بڕیار وایە جۆو بایدن لە ٢٠ بۆ ٢٢ی ئەم مانگە، سەردانی کۆریای باشوور بکات و چاوی بە سەرۆکی ئەو وڵاتە بکەوێت، دواتر سەرۆکی ئەمریکا سەردانی شاری تۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن دەکات، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی چوار قۆڵیی ئەمنیی نێوان ئەمریکا و ئوسترالیا و ھندستان و ژاپۆن دەکات.

ناوچەی لە چەک داماڵدراوی نێوان ھەردوو کۆریا، بە درێژایی ٢٥٠ کیلۆمەترە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە دروستکراوە، پێشتر چەند سەرۆکێکی ئەمریکا سەردانی ئەو ناوچەیەیان کردووە.