لە وەڵامی پرسیاری ئایا ھۆکار چیە سوید و فینلاندا داوای بە ئەندامبوونی ناتۆ دەکەن؟ جەیمس دۆرسی ڕایگەیاند، گۆڕانکاریەکی زۆر بنەڕەتی لە ناوچەکەدا ڕویداوە، پێشتر ڕوسیا ڕێزی لە بێلایەنی فینلاند و سوید دەگرت بەڵام بە داگریکردنی ئۆکراین لەلایەن ڕوسیاوە ئەو دوو وڵاتە چیتر گەرەنتی ئەویان نەماوە ڕوسیا ھێرش ناکاتە سەریان. 

دۆرسی ڕاشێ گەیاند، کەوا نە ڕوسیا و نە ناتۆ نایانەوێت ئەم جنەگەی ئێستا فراوان بێت و بۆیە ڕوسیا کارێکی ئەوتۆی پێ ناکرێت بۆ ڕێگری کردن لە سوید و فینلاند. 

ئایا تورکیا دەتوانێت فشار لەو وڵاتانە بکات؟ لە وەڵامی پرسیاری کوردسات نیوزدا دۆرسی ڕایگەیاند، زەحمەتە وڵاتانی فینلاندا و سوید ئەندامانی پەکەکە و بزوتنەوەی گولەن ڕادەستی تورکیا بکەنەوە.  تورکیا دژایەتی بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکات لەبەر ھۆکاری ناوخۆی بە تایبەتی بۆ بەدەخستنی دەنگ لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنی تورکیا.

ھەروەھا ڕاشی گەیاند کەوا ڕۆلی ئەمریکا گرنگ دەبێت لە قایل کردنی تورکیا بۆ بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆدا. ئەمریکا چەندین کەرەستەی لە بەردەستە بیدات بە تورکیا وەک فڕۆکەی ئێف ١٦ کە تورکیا زۆر پێوسیتیەتی یاخود گەڕاندنەوەی تورکیا بۆ پرۆگرامی فڕۆکەی ئێف ٣٥.