تورکیا دەستپێشخەری داوەتە عێراق و ئوردن و لوبنان بۆ گەراندنەوەی ئاوارەکانی سوریا
کوردسات نیوز
٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢
٤٦٣
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆربەندی پێداچونەوەی کۆچی نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند ، وڵاتەکەی لە ھەوڵدایە بۆ گەراندنەوەی یەک ملیۆن ئاوارەی سوریی بۆ وڵاتەکەیان و سەرجەمیشیان بە خواستی خۆیان و بەپارێزراوی دەگەرێندرێنەوە ، وتیشی، دەستپێشخەریان داوەتە عێراق و لوبنان و ئوردن بۆ گەرانەوەی ئاوارەکانی سوریا بۆ ناوچەکانیان .
بەوتەی چاوشئۆغلو، بە ھەوڵی تورکیا لە جێگیرکردنی سەقامگیری لە سوریادا ، لەماوەی رابردوودا ٥٠٠ ھەزار سوری گەراونەتەوە ناوچەکانیان .