کۆنگرێسی ئەمریکا دەنگی لەسەر پڕۆژەیاسایەک دا بۆ پێشکەشکردنی ٤٠ ملیار دۆلاری دیکە بە ئۆکراین و بڕیاریشە کۆتایی ئەم ھەفتەیە جۆو بایدن پڕۆژەیاساکە ئیمزا بکات بۆ ئەوەی ببێت بە یاسا و لە نزیکترین کاتدا جێبەجێ بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی کۆنگرێسدا ٨١ ئەندام بە بەڵێ دەنگیاندا و ١١ ئەندامیش بە نەخێر دەنگیان دا کە سەرجەمیان کۆماری بوون. ھەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دابینکردنی ئەو ٤٠ ملیار دۆلارەی بۆ ئۆکراین پەسەند کردبوو.

دوای پێشکەشکردنی ئەو بڕە ھاوکارییە، کۆی گشتیی ھاوکارییە داراییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین لە سەرەتای ھێرشەکانی ڕووسیاوە تا ئێستا دەگاتە ٥٣ ملیار دۆلار.