ئەحمەد عەلی گودەرزی فەرماندەی پاسەوانی سنوریی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ شاری مەریوان رایگەیاند، لە سێ بۆ چوار ساڵی داھاتوودا ژمارەی خاڵەکانی  پشکنین و چاودێرییەکانیان لە ناوچە سنورییەکان زیاد دەکەن و بەتەواوەتی سنورەکان کۆنتڕۆڵ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش بودجەیەک لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێران تەرخانکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بواری روبەڕوبونەوەی قاچاخی کاڵا، ھەوڵی بێ وچان دەدەن و رێگەنادەن کاڵا سەرەکییەکانی وەک ئاژەڵ و رۆن و مریشک و ئارد لە سنورەکان ببرێنە دەرەوە، جەختیشیکردەوە، ئەوە ھێڵی سورە و بەتوندی روبەڕوی قاچاخچیانی ئەو جۆرە کاڵایانە دەبنەوە.