فڕۆکەیەکی جەنگی ئێران لە ئەسفەھان کەوتە خوارەوە و دوو فڕۆکەوانەکەی گیانیان لە دەستدا
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
٢٥١
ئاژانسی ھەواڵی ڕەسمی ئێران ڕایگەیبڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری ئێف ٧ی چینی بووە و ٢٠٠ کیلۆمەتر لە ڕۆژھەڵاتی شاری "ئەسفەھان" کەوتووەتە خوارەوە و ئەرکی ڕاھێنانی لەسەر تەقەکردن ھەبووە.
لە ئێران کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە زۆر دووبارە دەبێتەوە و ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی زۆرینەی فڕۆکەکان بەر لە شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩ کڕدراون و ھیچ چاکسازییان تێدا نەکراوە.
لە مانگی شوباتی ڕابردووشدا فڕۆکەیەک لە جۆری ئێف ٥ خۆی کێشا بە دیواری خوێندنگەیەکدا لە شاری تەبرێز و بەھۆیەوە ٢ فڕۆکەوان و کەسێکی تر گیانیان لە دەستدا.