رۆژنامەکە پشتی بە چەند سەرچاوەیەک لە FBI بەستووە و دەڵێت، گومانلێکراوەکە کە کەسێکی عێراقییە دانی بەوەدا ناوە کە ویستوویەتی لە رێگەی تیمێکەوە کە سەر بە داعش بوون، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا جۆرج بوش تیرۆر بکەن.

زانیارییەکان لەبارەی گومانلێکراوەکان لە رێگەری چاودێریکردنی پلاتفۆرمی نامەناردنی واتس ئەپ بەدەست کەوتوون و گومانلێکراوی سەرەکی ناوی شیھاب ئەحمەد شیھابە.

بەپێی راپۆرتەکەی رۆژنامەی فۆربێس، گومانلێکراوەکە وتویەتی، لە دوای لەشکرکێشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، جۆرج بوش ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتی عێراقی کوشتووە.

لەنێو ئەو بەڵگانەی دەست FBI کەوتوون، تۆمارێکی ڤیدیۆییە کە لەلایەن شیهاب گیراوە و تیایدا ماڵی جۆرج بوش دەردەکەوێت.

رۆژنامەی فۆربێس نوسیویەتی، شیھاب ھاوڵاتییەکی عێراقییە و لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لە ئەمریکا ژیاوە و داواکاری پەنابەری پێشکەش بە ئەمریکا کردبوو.