"بایدن" لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاندووە، سیاسەتی واشنتۆن بەرامبەر تایوان وەکو خۆی بەردەوامە و ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر نەھاتووە، ئەوەش دوای ئەوەی "بایدن" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕایگەیاندبوو، ئەگەر چین ھێرش بکاتە سەر تایوان، لە ڕووی سەربازییەوە بەرگری لە تایوان دەکەن.

لەلایەکی تریشەوە، ڕۆژنامەی "واشنتۆن ئێکزامینەر"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا و چین بکەونە جەنگێکی گەورەوە بەھۆی تایوان، ئەمریکا شکست دەھێنێت و سیاسەتی دەرەوەی زۆرێک لە وڵاتانیش لە بەرژەوەندی "بەیجینگ" دەگۆڕێت.